
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرێبەستی بۆ دابینکردنی 100 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە بەرزترین کوالێتی کردووە.
ڕاشیگه‌یاند: هەر خێزانێک 200 لیتر نەوتی سپی وه‌رده‌گرێ و نرخه‌كه‌شی 55,000 دیناره.
حكوومه‌تی هه‌رێم ئاشكراشی كرد كه به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و تاكو ئێستاش نزیکەی 63 ملیۆن لیتری دابین كردووه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه له سنووری هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به‌رده‌وامه.
حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌روه‌ها ورده‌كاریی دابینكردن و دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بڵاو كرده‌وه:
پارێزگای هه‌ولێر
پارێزگای هه‌ولێر پێویستیی به (92,345,400) لیتر هه‌یه، به‌ڵام تا ڕێکەوتی 6ی کانوونی دووەمی 2022 بڕی (25,714,819) لیتر دابین کراوە و له‌و بڕه‌ش (23,690,800) لیتر به‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كانی (چۆمان، ڕواندوز، سۆران، مێرگه‌سۆر، شه‌قڵاوه، كۆیە) دابه‌شكراوه و هه‌روه‌ها بڕی (1,534,600) لیتر به‌سه‌ر ده‌ورووبه‌ر (واتە خه‌بات و بنه‌سڵاوه) دابه‌ش كراوه و ( 67,120,000) لیتر ماوه كه پێویسته دابین بكرێت.
پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە
پارێزگای سلێمانی پێویستیی به (91,749,000) لیتر هه‌یه، تاكو 6ی کانوونی دووەمی 2022، بڕی (17,172,985) لیتر دابینکراوە و له‌و بڕه‌ش (8,044,000) لیتر به‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كانی پێنجوێن، قه‌ڵادزێ، هێرۆ، هه‌ڵشۆ، شارباژێڕ، قه‌ره‌داغ و دوكان دابه‌ش كراوه و ( 6,826,000) لیتر له سه‌نته‌ری شار دابه‌شكراوه و (1,852,000) لیتر له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌ڵه‌بجەش دابه‌شکراوه .
پارێزگای دهۆك
بڕی پێویست بۆ پارێزگای دهۆک بریتییه له (53,829,600) لیتر، تاکو 6ی کانوونی دووەمی 2022، بڕی (18,585,000) لیتر دابیکراوە و له‌و بڕه‌ش (13,378,400) له ناوچه شاخاوییه‌كانی ئامێدی، زاخۆ، ئاكرێ، دهۆك و شێخان دابه‌ش كراوه و له ده‌ورووبه‌ریش واتە (ئاكرێ، سێمێل، به‌رده‌ڕه‌ش و شێخان) بڕی (6,554,200) لیتر دابه‌ش كراوه، هه‌روه‌ها بڕی (35,405,000) لیتر ماوه دابین بكرێت.