توێژینەوەکان ئاماژەیان بە نیشانەیەك کردووە کە لە کاتی خەوتندا دەردەکەوێت و ئاماژەیە بۆ کەمبوونەوەی ڤیتامین D لە جەستەی مرۆڤدا.
بەگوێرەی بابەتێکی ئاژانسی “سپۆتنیك” یەکێك لە نیشانەکانی کەمی ڤیتامین ڤیتامین D بریتییە لە کەمخەوی یان خەوزڕان، بەجۆرێك توێژینەوەکان ئاشکرایانکردووە کەمی ئەم ڤیتامینە پەیوەندی بە کاتژمێرەکانی خەوەوە هەیە.
زانایان ئاشکرایانکردووە کەمبوونەوەی ئاستی ڤیتامینD لە جەستەدا پەیوەندی هەیە بە جۆری خەوەوە هەیە و وادەکات خەوتنی شەوان خراپتر ببێت.
تەنانەت کەمبوونەوەی ئەم ڤیتامینە دەکرێت ببێتە هۆی تێكچوونی ئێسك و چەندین کاریگەریی مەترسیداری دەبێت.
بۆیە باشتروایە بڕی پێویستی ئەم ڤیتامینە لەڕێگەی خواردن و تەواوکەری خۆراکی و بەرکەوتن بە تیشکی خۆر بۆ جەستە دابین بکرێت.