نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئێرانییەكان نەیان توانی ماڵی شیعی لێك نزیك بكەنەوە بە توڕەییەوە بەغدایان بەجی هێشت

ئێرانییەكان نەیان توانی ماڵی شیعی لێك نزیك بكەنەوە بە توڕەییەوە بەغدایان بەجی هێشت

دۆخی سیاسی عێراق ڕێڕەوێكی نوێ بە خۆیەوە دەبینێت، كورد بەسەرۆكایەتی پارتی و شیعە بەسەرۆكایەتی سەدر و سوننە بە سەرۆكایەتی حەلبووسی، هەنگاوی حكومڕانی نوێ دور لە دەستی ئێرانییەكان دەست پێكردووە.

موقتەدا سەدر بەمەرجێك هاوپەیمانی لەگەڵ هێزەكانی ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعی،دەكات نووری مالیكی دور بخەنەوە لەسەرۆكی ئیتلافەكەیان، بەڵام هێزە شیعییەكانی چوارچێوە ڕەتیان كردووەتەوە مالیكی دوور بخەنەوە و بچنە ژێر باری داواكەی موقتەدا سەدر.

شاندێكی دیبلۆماسیی باڵای ئێرانی كە گەیشتبوونە بەغدا بۆ نزیككردنەوەی هەردوو بەرەی ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعی، بەڵام موقتەدا سەدر ناوبژییەكەی ڕەت كردووەتەوە.

سەرچاوە سیاسییەكە ئەوەشی راگەیاندووە كە سووربوونی سەدر لەسەر دوورخستنەوەی مالیكی، بووەتە هۆی بێزاربوون و تووڕەبوونی شاندە ئێرانییەكە، چونكە موقتەدا سەدر بەڕوونی گوتوویەتی كە دەبێ مالیكی لە گۆڕەپانی سیاسیی شیعی دوور بخرێتەوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *