سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی بڕی زیاتر لە سێ ملیار و 600 ملیۆن دیناری بۆ پڕۆژەی چاككردنه‌وه و قیڕتاوكردنی رێگایەک لە ئاکرێ دەربری.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووتەوە: “له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕی سێ ملیار و 657 ملیۆن و 873 هه‌زار دینار ته‌رخان كرا به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی چاككردنه‌وه و قیڕتاوكردنی ڕێگای (ئامادا – بێخمێ – كانی تۆزێ) به درێژیی 21 كیلۆمه‌تر له ناحیه‌ی دینارتێ له قه‌زای ئاكرێ”.
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە ئه‌م بڕە پارەیە به شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ به قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای دهۆك خه‌رج ده‌كرێت.