کەمێک پێش ئێستا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەیدا دەڵێ” سوپاس بۆ ئەوانەی ئامادەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان بوو لە خۆشەویستیان بۆ عێراق، سوپاس هاوپەیمانی رزگاریی نیشتمان، سوپاس ئیمتیداد، سوپاس نەوەی نوێ، سوپاس برایانی سەربەخۆ، ئەوانەی کە هەڕەشەکان نەیتۆقاندن و هەڵڕشتنی …
زیاتر بخوێنەوەسەردانی محەمەد حەلبوسی بۆ ئێران دواخرا
سەردانەکەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئێران دواخرا. نووسینگەی حەلبوسی بڵاویکردەوە، بەھۆی دواپێشھاتەکان و پابەندبوونی پەرلەمانی و دەستووری حەلبوسی و باری تەندروستی محەمەد قاڵیباف، سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران، سەردانەکەی حەلبوسی بۆ تاران دواخراوە.
زیاتر بخوێنەوەوادەی دابەشکردنی سەبەتەی دووەمی خۆراکی مانگی رەمەزان ئاشکرا کرا
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دووەم سەبەتەی خۆراکی هاوڵاتییان بۆ مانگی رەمەزان دەکرێت. وەزارەتی بازرگانی راگەیەنراوەکە، سەبەتەی خۆراکی هاوڵاتییان بۆ هەر کەسێک لە سێ کیلۆگرام برنج و یەک کیلۆگرام شەکر و نیوکیلۆگرام نیسک و نیوکیلۆگرام لەتکەنۆک و یەک لیتر زەیت و ٤٠٠ گرام دۆشاوی تەماتە …
زیاتر بخوێنەوەداعش هێرشی کرد و کوژراو و بریندار هەیە
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای خورماتو رایگەیاند، لە ئاکامی تەقەی قەناس بەدەستانی داعش پۆلیسێک کوژارەوە و یەکێکی دیکەش بریندارە. عەمید حوسەین عەلی، بەڕیوەبەری پۆلیسی خورماتوو راگەیاند، ئەمشەو لەخورماتوو قەناس بەدەستانی داعش تەقەیان لە هێزەکانی پۆلیس كردووە لەبنكەی پۆلیسی یەنگیجە. باسی لەوەشکردووە، لە ئاکامی هێرشەکەدا پۆلیسیك كوژراوە و یەکێکی دیکە بریندارە.
زیاتر بخوێنەوەوەزارەتی كشتوكاڵ.. لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی چوار بەنداو بنیات دەندرێت
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرای کرد کە لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان چوار بەنداوی ستراتیژی دروست دەکرێن.بەپێی راگەیەندراوەکە چوار بەنداوە گرنگ و ستراتیژیەکە بریتین لە:- (دەڵگە ، مەنداوە ، باکرمان ،خێوەتە). ئاماژە بە ئەوەش دراوە کە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی …
زیاتر بخوێنەوەپەیامی موقتەدا سەدر: هەولێر چۆکدانادات
رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، هەولێر لەژێر “نیشانە و ئاگری شکستمەندان و خەجاڵەتمەنداندایە”. لە تویتێکدا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، هەولێر لەژێر “نیشانە و ئاگری شکستمەندان و خەجاڵەتمەنداندایە. لەژێر پرۆسەی برسیکردندایە، وەکو ئەوەی کوردەکان عێراقی نەبن، بەڵکو ئەوان شادەماری عێراقن و بەشێکی جیانەبووەن لە عێراق. هەولێر خۆناچەمێنێ و چۆکدانادات، تەنیا بۆ …
زیاتر بخوێنەوەوادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی پۆستی سەرکۆماری عێراق راگەیەنرا
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردە، تیایدا ھاتووە: “پشت بەستن بە رێساکانی یاسای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆكکۆمار ژمارە ھەشت بۆساڵی 2012، دوای ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە دانیشتنی ژمارە سێی ئاسایی خۆیدا، رەزامەندی لە دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار نیشاندا، ئەنجوومەنی نوێنەران کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار …
زیاتر بخوێنەوەدادگای فیدراڵی بڕیاریدا
دادگای فیدراڵی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاریدا کردنەوەی دەرگای خۆکاندید کردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار نادەستووریییە. لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سێشەممە 1/3/2022، دادگای فیدراڵی عێراق دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندید کردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری بە نادەستووری لە قەڵەمدا و بڕیارەکەی پەرلەمانی رەتکردەوە. بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەسەڵاتی نییە …
زیاتر بخوێنەوەبەپەلە: پەرلەمانی عێراق ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری نوێ دیاری كرد
سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق رای گەیاند لە كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەماندا سەركۆماری نوێ هەڵدەبژێردرێت و دەنگدانیش بۆ لیژنە پەرلەمانییەكان دەكرێت.فەرمانگەی میدیایی پەرلەمانی عێراق بڵاوی كردەوە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان، كۆبوونەوەی داهاتووی دیاری كردووە بۆ هەڵبژاردنی سەركۆماری نوێ.جێی باسە ئەمڕۆ دووشەممە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەئامادەبوونی 288 ئەندام پەرلەمان بەڕێوەچوو.
زیاتر بخوێنەوەبەرهەم ساڵح… مەرسومی ئازادکردنی بازرگانە ماددە هۆشبەرەکان کشاندەوە
بهرههم ساڵح، سهرۆككۆماری كاربهڕێكهری عێراق ههردوو مهرسوومی ژماره 1 و 2ی كۆماری تایبهت به ئازادكردنی بازرگانێكی ماددهی هۆشبهر كشاندهوه. بهرههم ساڵح له میانهی كۆبوونهوهیهكی بهپهله لهگهڵ لیژنهی لێكۆڵینهوه له سهرۆكایهتی كۆمار داوای كشاندنهوهی ههردوو مهرسوومی كۆماریی ژماره 1 و 2ی تایبهت به ئازادكردنی سێ بازرگانی ماددهی هۆشبهر كرد، كه یهكێكیان …
زیاتر بخوێنەوە
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە