به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق هه‌ردوو مه‌رسوومی ژماره 1 و 2ی كۆماری تایبه‌ت به ئازادكردنی بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر كشانده‌وه.
به‌رهه‌م ساڵح له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار داوای كشاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌رسوومی كۆماریی ژماره 1 و 2ی تایبه‌ت به ئازادكردنی سێ بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر كرد، كه یه‌كێكیان كوڕی لوئه‌ی ئه‌لیاسری، پارێزگاری پێشووی نه‌جه‌فه و له‌سه‌ر بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرابوون.
دوای كشاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌رسوومه‌كه، سه‌رۆك كۆماری كاربه‌ڕێكه‌ی داوای له لایه‌نه‌كانی دادگا كردووه، رێكاری پێویست بۆ دووباره ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی جه‌واد لوئه‌ی ئه‌لیاسری و دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ی دیكه بگرنه‌به‌ر و داواشی له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی داد و ناوخۆ كردووه، تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر بكه‌نه‌وه و بیانگوازنه‌وه بۆ دامه‌زراوه‌كانی چاكسازی.