نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق (صفحه 4)

عێراق

په‌رله‌مانتارانی سه‌در نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان ڕاده‌ستی موقته‌دا سه‌در كرد

په‌رله‌مانتاران شه‌وی ڕابردوو گه‌یشته‌ شاری نه‌جه‌ف و له‌ ماڵی موقته‌دا سه‌در له‌ حه‌نانه‌ كۆبوونه‌وه‌ و نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان دایه‌ ده‌ست ڕێبه‌ری ڕه‌وته‌كه‌یان. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ موقته‌دا سه‌در دوێنێ پێنجشه‌م داوای له‌ سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی ڕه‌وته‌كه‌ی كردبوو كه‌ ژماره‌یان 73 په‌رله‌مانتاره‌، نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماده‌ بكه‌ن. موقته‌دا سه‌در ڕایگه‌یاندبوو: ئه‌گه‌ر …

زیاتر بخوێنەوە

هادی عامری هەڵەی گەورەمان کرد متمانەی سەرۆک بارزانیمان لە دەست دا

یەكێك لە دیارترین سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، بە توندی ڕەخنە لە سەركردەكانی نزیك لە ئێران دەگرێت و لە لەدەستدانی سەرۆك بارزانی بە بەرپرسیاریان دەزانێت. لە راپۆرتێكدا كە كەناڵی (وەن نیوز)ی عێراقی بڵاوی كردۆتەوە، ئەوە ئاشكرا كراوە، هادی عامری، یەكێك لە سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە میانی كۆبوونەوەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگیدا، نیگەرانیی قووڵی خۆی …

زیاتر بخوێنەوە

سەدر لەگەڵ هەڵوەشاندنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی پێشوەختەیە”

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغداد ئاماژەی بەوەکردووە کە سەرکردەی رەوتی سەدر لە ئێستادا پشتگیری لە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات لە ئەگەری بەردەوامبوونی چەقبەستوویی پرۆسەی سیاسی لە وڵات. بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری شەفەق نیوز، سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ماڵپەری ناوبراو باسی لەوەکردووە کە موقتەدا سەدر، سەرکردەی رەوتی سەدر بە …

زیاتر بخوێنەوە

لە ماوەی سێ مانگدا نزیکەی 2,000 پیاو لە عێراق ژنی دووەمیان هێناوە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئاشکرای دەکات لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی 2022دا، نزیکەی دوو هەزار مامەڵەی هاوسەرگیریی دووەمیان لە دادگەکانی عێراق تۆمار کردووە، کە زۆرترینی لە سنووری پارێزگای نەینەوا بووە. رۆژی یەکشەممە، 29-5-2022، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق ئاماری سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2022ی تایبەت بە مارەکردنی ژنی دووەم لەعێراق بڵاوکردەوە. …

زیاتر بخوێنەوە

سەدر: دەبین بە ئۆپۆزسیۆن

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دووپاتیكرده‌وه‌، جێگه‌ی شانازییه‌ بۆ من كه‌ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم هاوسۆزن، گه‌وره‌ترین كوله‌ی په‌رله‌مانییان له‌ مێژووی عێراق پێكهێناوه‌. ئه‌م گوتانه‌ی سه‌در له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر هاتوون و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ بۆ ئه‌و جێگه‌ی شانازییه‌ كه‌ پاشكۆیه‌تی بۆ هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی ناكات …

زیاتر بخوێنەوە

ئەو کەسەی نیشانەی لەسەر دەمی کوڕەکەی دەگرتەوە دەستگیرکرا

شانەی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، باوکێک لە شاری زیقار دوای ئه‌وه‌ی جگەرەیەکی لەسەر دەمی کوڕەکەی داناوه‌ و نیشانەی لێگرتوه‌، ده‌ستگیركراوه‌. شانەی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی له‌ زیقار توانیویانە کەسێک دەستگیربکەن، كه‌ كوڕه‌كه‌ی به‌كارهێناوه‌ و ژیانی خستوه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ بۆ سەلماندنی کارامەیی خۆی له‌ نیشانه‌شكێنی. …

زیاتر بخوێنەوە

شاندێكی باڵای سەربازی گەیشتە شنگال

شاندێكی باڵای سەربازی عیراق گەیشتە قەزای شنگال و بنكە سەربازییەكان بەسەردەكاتەوە.فەریقی یەكەم عەبدولئەمیر شەممەری فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەكانی عیراق گەیشتۆتە قەزای شنگال بۆ بەسەركردنەوەی رەوشی ئەمنی شارەكە بەگوێرەی سەرچاوەکان، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا عەبدولئەمیر ئەلشەمری و ژمارەیەک لە فەرماندە ئەفسەرە باڵاکان یاوەری سەرۆک ئەرکانی سوپا دەکەن بۆ قەزای شەنگال بۆ …

زیاتر بخوێنەوە

دادگای فیدراڵی تانەكەی لەسەر نرخی دۆلار رەتكردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 4ی نیسانی 2022 دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق لەسەر ئەو تانەیەی كۆبووەوە كە لەسەر نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عیراق تۆمار كرابوو و داواكرابوو وەك پێشووی لێبكرێتەوە.بەپێی زانیاریەكان، دادگاكە تانەكەی رەتكردووەتەوە، ئەوەش دوای دوو جار دانیشتن لەسەر ئەو بابەتە، كە دانیشتنی یەكەم دواخرابوو.بەهۆی دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت و قەیرانی دارایی، …

زیاتر بخوێنەوە

وەزارەتی بازرگانی: سێ میکانیزم بەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک گیراونەتەبەر

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک سێ رێوشوێن دەگیرێنەبەر ئەوانیش دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک و سزادانی ئەو بازرگانانەی نرخ بەرز دەکەنەوە و بوونی بڕێکی زۆر خواردن لە کۆگاکاندا. محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە کەناڵی ئیخبارییەی عێراقی راگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک راستەوخۆ پەیوەندی بەن جەنگی نێوان روسیا و …

زیاتر بخوێنەوە

موقتەدا سەدر: ئەوانەی بەشداریی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد بە دەستکەوت هەڵنەخەڵەتان

کەمێک پێش ئێستا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەیدا دەڵێ” سوپاس بۆ ئەوانەی ئامادەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان بوو لە خۆشەویستیان بۆ عێراق، سوپاس هاوپەیمانی رزگاریی نیشتمان، سوپاس ئیمتیداد، سوپاس نەوەی نوێ، سوپاس برایانی سەربەخۆ، ئەوانەی کە هەڕەشەکان نەیتۆقاندن و هەڵڕشتنی …

زیاتر بخوێنەوە