نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / بەریژێرێکی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکشێتەوە

بەریژێرێکی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکشێتەوە

قاسم ئەعرەجى یەکێک لە بەربژێرانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران کشانەوەى خۆى لەو بەربژێرییە رایگەیاند و دەڵێت، “نۆ مانگە پڕۆسەى سیاسى عێراق چەقبەستووە و ئەوە زیانى بە بەرژەوەندییەکانى گەل و وڵات گەیاندووە.” 

رۆژی 24ـى تەممووزى 2022، قاسم ئەعرەجی، راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق کە یەکێک بوو لە بەربژێرانى هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى بۆ پۆستى سەرۆکوەزیرانى عێراق کشانەوەى خۆى لەو بەربژێرییە راگەیاند.

قاسم ئەعرەجى لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوە داوە کە نۆ مانگە پرۆسەى سیاسى عێراق چەقی بەستووە، “ئەوەش زیانى بە بەرژەوەندییەکانى گەل و وڵات گەیاندووە.” 

ئەعرەجى دەڵێت، “لە سۆنگەى ئەوەوە کە وڵات پێویستى بە قوربانیدانە، سوپاسی لیژنەى هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى دەکەم کە منیان بەربژێر کرد و لێرەوە داواى لێبووردن دەکەم لە قبووڵکردنى ئەو بەربژێرییە.”

بەپەلە

بە فرۆکەی بێفرۆکەوان ھێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا و 2 سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی حزبوڵڵا كوژران

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەلی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *