نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بارەگای بارزانی: ئەوەی بەرامبەر پێشمەرگە کاکەییەکە کراوە سووکایەتییە بە ئازادی و پێکەوەژیان

بارەگای بارزانی: ئەوەی بەرامبەر پێشمەرگە کاکەییەکە کراوە سووکایەتییە بە ئازادی و پێکەوەژیان

بارەگای بارزانی رایگەیاند پشتگیری کاکەییەکان دەکەن و ئەوەی بەرامبەر بە پێشمەرگەیەک کراوە “ئەمە سووکایەتی و بێڕێزییە بە ئازادی و بیروباوەڕ و پێکەوەژیان”.

لە راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانیدا هاتووە “زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو کارە ناڕەوا و نامەردانەیە دەکەین، کە دەرهەق پێشمەرگەیەکی کوردی کاکەیی لەلایەن چەند کەسێکی سەر بە حەشدی شەعبی ئەنجام دراوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە کە “ئەمە سووکایەتی و بێڕێزییە بە ئازادی و بیروباوەڕ و پێکەوەژیان و جەختیش دەکەینەوە بە هەموو توانایەکمان پشتگیری خوشک و برا کاکەییەکانمانین”.

دوێنێ (شەممە 23ی تەممووزی 2022) پێشمەرگەیەکی کاکەیی لە لیوای نۆی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کوردستان24 ەوە رایگەیاند، لەلایەن ژمارەیەك چەکداری حەشدی شەعبییەوە لە ناوچەی ئامرلی لە سنووری قەزای خورماتوو، ئەشکەنجەدراوە و سەر و سمێڵی تاشراوە، ئەو رووداوەش کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە کاکەییەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

 سمێڵ سمبولێکی تایبەتی کاکەییەکانە و رووداوی تاشینی سمێڵی ئەو پێشمەرگەیە، ناڕەزایەتی کاکەییەکانی لێکەوتووەتەوە و داوای سزادانی ئەو کەسانە دەکەن کە دەستیان هەبووە لە ئەشکەنجەدانی پێشمەرگەکەدا.

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *