موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دووپاتیكرده‌وه، جێگه‌ی شانازییه بۆ من كه ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم هاوسۆزن، گه‌وره‌ترین كوله‌ی په‌رله‌مانییان له مێژووی عێراق پێكهێناوه.
ئه‌م گوتانه‌ی سه‌در له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر هاتوون و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه بۆ ئه‌و جێگه‌ی شانازییه كه پاشكۆیه‌تی بۆ هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی ناكات و توانیویه‌تی ببێته خاوه‌ن گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی له مێژووی عێراق.
سه‌در نووسیویه‌تی، “جێگه‌ی شانازییه بۆ من كه ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم هاوسۆزن، گه‌وره‌ترین كوله‌ی په‌رله‌مانییان له مێژووی عێراق پێكهێناوه. هه‌روه‌ها بۆ من جێگه‌ی شانازییه كه بتوانم گه‌وره‌ترین ئه‌و كوتله‌یه پێكبهێنم، كه هێڵی پشكپشكێنه تێپه‌ڕ ده‌كات. شانازییه بۆ من، كه پشت به‌خۆم ببه‌ستم و نه‌بمه شوێنكه‌وته‌ی لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان. شانازییه بۆ من كه بۆ راییكردنی پێویستییه‌كانی گه‌لو داواكارییه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت په‌نا بۆ دادگا نه‌به‌م”.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، “بۆ زیادكردنی فشاره‌كان له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه و له‌سه‌ر من و بیرۆكه‌ی (حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی) نه‌مانتوانی له هه‌وڵه‌كانمان سه‌ركه‌وتوو بین و سوپاس بۆ خودا، ئه‌مه‌ش شایسته‌ی كوتله‌كانی په‌رله‌مانییه‌كانی حزبه‌كان و سه‌ربه‌خۆكانه، یاخود ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی له‌وه‌دا هاوكاریمان ناكه‌ن”.
له درێژه‌ی تویته‌كه‌یدا سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در دووپاتیكرده‌وه، “به‌ڵام بژارده‌یه‌ك بۆمان ماوه‌ته‌وه، كه ده‌بێت تاقیی بكه‌ینه‌وه، ئه‌ویش بوونه به ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی بۆ ماوه‌یه‌ك كه له 30 رۆژ كه‌متر نه‌بێت.. ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان و كوتله په‌رله‌مانییه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون، به‌وانه‌شه‌وه كه هاوپه‌یمانێتیمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه، بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌پێناو لابردنی نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌ل، ئه‌وا پیرۆزباییان لێ ده‌كه‌ین، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئێمه بڕیارێكی دیكه‌مان ده‌بێت و له‌كاتی خۆیدا رایده‌گه‌یه‌نین”.