ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئایاری 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماتیو تولەر کرد، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی سەرۆکی حکومەتی کردبوو.
سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، لە دیدارەکەدا کە بەڕێز ڕۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، سوپاسی باڵێۆزی ئەمەریکامان کرد بۆ هەوڵ و کۆششەکانی لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە ماوەی کارکردنیدا لە عێراق، هیوای سەرکەوتنیشمان بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.
ئاماژە بەوەش دراوە. تاووتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا. تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.