جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕۆژی نیشتمانی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كاندا ڕایگه‌یاند، پێویسته حكوومه‌تی ئیتحادی مافی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان فه‌راهه‌م بكات و ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یان بۆ دابین بکات.
د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: نیشتمانی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانه، بە ئازارێکی زۆرەوە ئەو یادە وەبیردێنینەوە، ئه‌و قه‌سابخانه و تاوانه قێزه‌ونه‌ی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ ده‌رهه‌ق به ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له كوردستانه‌وه تا باشووری عێراق و نه‌ته‌وه جیاجیاكان و پێكهاته‌كان له مناڵ و ئافره‌ت و گه‌نج و پیر ئەنجامی دا.
د. شاخەوان عەبدوڵا داواشی كرد حكوومه‌تی ئیتحادی مافی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان فەراهەم بکات و ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات. هه‌روه‌ها بە پێویستی زانی بایه‌خ بە خانەوادەی شەهیدان بدرێت و هاوكاری پێویستیان پێشكه‌ش بكرێت له ڕێی یاسا و بڕیارەکانی حکوومەتەوە له‌پێناو فه‌راهه‌مكردنی په‌ناگه‌ی ئارام و شوێنی نیشته‌جێبوونیان بۆ داڵده‌دانیان.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گوتیشی: ئه‌م به‌رپرسیاره‌تییه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌ندەکان و لایه‌نه په‌یوندیداره‌كان تا کۆتایی بە نه‌هامه‌تییەکانیان بێت و مافی
بەپەلە
وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات
ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …