نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / ژمارەی توشبووانی تای خوێنبەربوون لە عێراق بۆ ١٥٥ حاڵەت بەرزبۆوەو ٢٦ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ژمارەی توشبووانی تای خوێنبەربوون لە عێراق بۆ ١٥٥ حاڵەت بەرزبۆوەو ٢٦ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

لە عێراق ژمارەی توشبووانی تای خوێنبەربوون لە بەرزبوونەوەدایە و بە پێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی ، تا ئێستا ١٥٥ کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون و ٢٦ توشبووش لە سەرتاسەری وڵات گیانیان لەدەستداوە.

سیان لە توشبووەکان لە ھەرێمی کوردستان تۆمارکراون کە دوانیان چاکبوونەتەوەو یەکێکیان لە نەخۆشخانە ماوەتەوە کە رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە قەزای ئاکرێ تۆمارکرا کە کچێکی تەمەن ٢٢ ساڵەو باری تەندروستی جێگیرە.

بەپەلە

عەلی زەیدی: کۆکردنەوەی چەکی گرووپە چەکدارەکان تاوەکو 30/6/2027 کۆتایی دێت

سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، ئێران رێگرە لە هەناردەكردنی نەوتی عیراق و داهاتی نەوتی وڵاتەكەش 60%ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *