نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / لە ماوەی سێ مانگدا نزیکەی 2,000 پیاو لە عێراق ژنی دووەمیان هێناوە

لە ماوەی سێ مانگدا نزیکەی 2,000 پیاو لە عێراق ژنی دووەمیان هێناوە


ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئاشکرای دەکات لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی 2022دا، نزیکەی دوو هەزار مامەڵەی هاوسەرگیریی دووەمیان لە دادگەکانی عێراق تۆمار کردووە، کە زۆرترینی لە سنووری پارێزگای نەینەوا بووە.

رۆژی یەکشەممە، 29-5-2022، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق ئاماری سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2022ی تایبەت بە مارەکردنی ژنی دووەم لەعێراق بڵاوکردەوە. بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا هەزار و 896  پیاو داواکارییان بۆ هێنانی ژنی دووەم تۆمارکردووە.

پارێزگای نەینەوا لە پلەی یەکەم دێت، کە زۆرترین داواکاریی بۆ هێنانی ژنی دووەم هەبووە و دادگەی تێهەڵچوونەوەی نەینەوا 339 پاساوی هێنانی ژنی دووەمی تۆمارکردووە، پارێزگای بەسرە بە 222 داواکاری و پارێزگای سەلاحەددین بە 196 داواکاری، لە پلەکانی دووەم و سێیەم دێن

بەپەلە

بە فرۆکەی بێفرۆکەوان ھێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا و 2 سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی حزبوڵڵا كوژران

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەلی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *