نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق (صفحه 6)

عێراق

کازمی: هێرشێکی ئاسمانی سەرکەوتوومان بۆسەر مۆڵگەکانی داعش ئەنجامدا

مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق دووپاتیكرده‌وه‌، هێزه‌ ئاسمانییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوویان بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ سنووری پارێزگای ئه‌نباڕ ئه‌نجامدا. له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر، كازمی نووسیویه‌تی: “ئه‌مڕۆ هێزه‌ ئاسمانییه‌كانمان ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوویان بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ ئه‌نباڕ ئه‌نجامدا”. كازمی …

زیاتر بخوێنەوە

ناكۆكی ناو ماڵی شیعە، گرفتە گەورەكەی بەردەم پێكهێنانی حكومەت

هەوڵی لایەنە سیاسییەكان و كۆبوونەوە نهێنی و ئاشكراكانیان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و قایمكردنی پێگەی خۆیان لەو كابینەیە دەستیپێكردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناكۆكی و گرفتی زۆر لە بەردەمیاندا هەیە، هەم لە ناكۆكی ناوخۆی پێكهاتەكان، هەروەها پێكهاتەكان لەگەڵ یەكتر، دواجاریش ململانێی نێودەوڵەتی لەسەر ئەوەی كێ‌ دەبێت بە سەرۆكوەزیرانی عێراق.هەڵبژاردنی پێشوەختەی …

زیاتر بخوێنەوە

بەرپرسێکی باڵای داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بەپشت بەستن بەزانیارییە ھەواڵگرییەکان ھێزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، راوێژکاری سەربازیی لە بەناو ویلایەتی نەینەوا سەربە داعش، دوای ھاتنی لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێیەوە بۆ ناو عێراق، دەستگیرکراوە. بەپێی راگەیەندراوەکە، بەرپرسەکەی داعش لە کاتی لێکۆڵینەوە دانی بەوە داناوە کە لە میانی …

زیاتر بخوێنەوە

بەپەلە: بلاڕووسیا و عێراق ڕێكەوتنێكیان واژوكرد كۆچبەرەكان دەگەڕێندرێنەوە

به‌رپرسێكی باڵای بیلاڕووسیا ئاشكرای كرد كه‌ له‌گه‌ڵ عێراق ڕێككه‌وتنێك ئیمزا ده‌كه‌ن بۆ ته‌رخانكردنی هێڵێكی ئاسمانی تایبه‌تی عێراق و بیلاڕووسیا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی كۆچبه‌ره‌ عێراقییه‌كان. ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای بیلاڕووسیا كه‌ ئێستا له‌ عێراقه‌ گواستییه‌وه‌ كه‌ به‌نیازن ڕێككه‌وتنێك ئیمزا بكه‌ن بۆ دابینكردنی هێڵێكی ئاسمانی تایبه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی …

زیاتر بخوێنەوە

عێراق بڕیاری دا.. هه‌ر كۆچبه‌رێك له‌ بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا بگه‌ڕێته‌وه‌ هاوكاری دارایی ده‌كرێ

ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا و تێیدا چه‌ند بڕیارێك ده‌نگی له‌سه‌ر درا. یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كان ته‌رخانكردنی بڕی 200 هه‌زار دۆلار (300 ملیۆن دینار) بوو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ بودجه‌ی فریاكه‌وتنی ساڵی 2021 و خه‌رجكردنی بۆ ئه‌و كۆچبه‌ره‌ …

زیاتر بخوێنەوە

مستەفا كازمی:ئەوانەی هێرشیان كردووەتە سەر ماڵەكەم ناسراونەتەوە

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، “ئەوانەی دوێنێ ھێرشیانکردە سەر ماڵەکەم دەیانناسینەوە و دەستگیریان دەکەین”. کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەچوو و نووسینگەی سەرۆکوەزیرانیش راگەیەنراوێکی لەوبارەوە بڵاوکردەوە کە چەند پەیامێکی کازمی لەخۆی گرتبوو. ئاماژەی بەوەشداوە، درەنگانی دوێنێ شەو ماڵەکەی بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان هێرشی کراوەتەسەر و بە هێرشێکی ترسنۆکانە ناوزەندی …

زیاتر بخوێنەوە

عەممار حەکیم: بە ئامانجگرتنی ماڵی سەرۆک وەزیران پێشهاتێکی مەترسیدارە

سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی رایگەیاند، بە ئامانجگرتنی ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق کارێکی “مەحکوم و قێزەونە و پێشهاتێکی مەترسیدارە”.عەممار حەکیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، “بە ئامانجگرتنی ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق کارێکی مەحکوم و قێزەونە، ئەم کارە دەبێتە هۆی خراپترکردنی دۆخی عێراق و مەترسی لەسەر شکۆی دەوڵەت …

زیاتر بخوێنەوە

مەترسی گەورەی پڕۆسەی سیاسی عێراق ڕاگەیەندرا

دانا جەزا ئەندامی خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ،ئه‌و واقیعه‌ی ئێستا له‌ خوارووی عێراق هه‌یه‌ پاشه‌كشه‌ و خۆپیشاندانه‌، هۆکارەکەی بۆ ئه‌و حزبانه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ پاشه‌كشه‌یان به‌ خۆوه‌ بینیووه‌ له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌و هەڵبژاردنە، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌لبژاردنه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیسته‌مێكی نوێ بوو ئالیه‌تی نوێ و كۆمسیۆنێكی نوێ، له‌وانه‌یه‌ هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی تێیدا …

زیاتر بخوێنەوە

نزیكبونه‌وه‌ی سه‌در و عامری و كۆبونه‌وه‌ی نێوانیان ره‌تده‌كرێته‌وه‌

داوا لەلایەنگرانی سەدر کراوە دان بەخۆیاندا بگرننزیكبونه‌وه‌ی سه‌در و عامری و كۆبونه‌وه‌ی نێوانیان ره‌تده‌كرێته‌وە سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیی ئاگادار ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ نزیكبونه‌وه‌ له‌نێوان رابه‌ری ره‌وتی سه‌در و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح رویدا بێت وه‌ك له‌ میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.سه‌رچاوه‌ سیاسییه‌كه‌ باسی له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی میدیاكان باسی ده‌كه‌ن گوایه‌ به‌م نزیكانه‌، موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی …

زیاتر بخوێنەوە

ڕۆژێکی تایبەت دەبێت بۆ کازمی قەیس خەزعەلی هەڕەش دەکات

خۆپێشاندان و ناڕەزایی لایەنگرانی حەشد سەربەئێران بەردەوامه کوژراو بریندار هەیە، سەرۆکی عەسائیبی ئەهلی حەق هەڕەشە لە سەرۆک وەزیران دەکات. ئەمڕۆ شەممە بە ئاماددە بوونی قەیس خەز عەلی سەرۆکی عەسائیبی ئەهلی حەق هەڕەشە دەکات و لە بەردەم وەزارەتی داد پرسە بۆ کوژراوەکانی حەشدە خۆپێشاندەرەکان دادەنێت و داوا دەکات عێراقییەکان بەشداربن. قەیس …

زیاتر بخوێنەوە