نەخۆشخانەی کەفیلی تایبەت لە کەربەلا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، ئەو هەواڵانە رەتدەکەینەوە کە باسیان لەتێکچونی دۆخی تەندروستی ئایەتوڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەکەمان کردوە.
ئاشکراشیکردوە، تەندروستی ناوبراو جێگیرە و لەنوسینگەکەی خۆی بەتەندروستییەکی باشەوە کارەکانی رایی دەکات.
ئەمڕۆ دەنگۆی نەخۆشکەوتنی ئایەتوڵا عەلی سیستانی بڵاوبوەوە، پێشتریش چەندین جار دەنگۆی هاوشێوە بڵاوکرابونەوە بەڵام سەرجەمیان رەتکراونەتەوە.