نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم: دیارکردنی رێژەی باج بۆ پیشەوران بە رێگەی مەزندە رادەگیرێت

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم: دیارکردنی رێژەی باج بۆ پیشەوران بە رێگەی مەزندە رادەگیرێت

ئەمڕۆ دووشەممە (21ـی شوبات/فەبرایەری 2021) نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لە بارەی باجەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی بە لایەنە پەیوەندارەکان کردووە کە دیارکردنی رێژەی باج بۆ پیشەوران بە رێگەی مەزندە رابگیرێت.

لە روونکردنەوەکەی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، یەکێک لە ئامانجەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کارنامەکەیدا، رێکخستنەوەی باج لە هەرێم بووە.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا، حکومەت وەک دەسەڵاتی جێبەجێکردن ناتوانێت باج زیاد بکات, بەڵکو ئەرکی ئەم دەسەڵاتە تەنھا جێبەجێکردنی یاساکانە و ئەو رێکارانەی گیراونەتەبەریش ئامانج لێیان تەنھا رێکخستنەوەی باج و رێگری کردن بووە لە خۆدزینەوە لە دانی باج. هەر لەم چوارچێوەیەدا باجی کۆمپانایا گەورەکان و گەورە باجدەران رێکخراوەتەوە و ئەم چەندەش کاریگەریی لەسەر زیادکردنی داهات هەبووە و ئەم داهاتەش بۆ خزمەتی هاوڵاتیان دەبێت.

لەبارەی رێژەی باجی پیشەوەرانەوە لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، لەم ماوەیەدا گلەیی هەبووە کە رێژەی باجی پیشەوەران و خاوەن دوکان و پیشە بچووکەکان زیاد بووە، جەنابی سەرۆکی حکومەت خۆی بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتەکە کرد و دوای چەند کۆبوونەوەیەک فەرمانی بە لایەنە پەیوەندارەکان کردووە کە دیارکردنی رێژەی باج بۆ پیشەوران بە رێگەی مەزندە رابگیرێت و وێڕای بەردەوامی لە کۆکردنەوەی باج، رەچاوی دۆخی ئابووری و ژیانی پیشەوەران بکرێت و نابێت باج ببێتە هۆی لاوازکردنی جوڵەی ناو بازار.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رێگەی پسپۆرانی بواری باج، خەریکی رێکخستنەوەی رێکارەکانی وەرگرتنی باجن بە شێوەیەک کە دیارکردنی رێژە و و کۆکردنەوەی باج بە شێوەیەکی گونجاو و دادپەروەرانە و شەفاف بێت، تا ئامادەبوونی ئەو سیستەمەش نابێت بارگرانیی دارایی بۆ پیشەوەران دروست ببێت.

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: دەمانەوێ زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکانمان له‌ ئاستی پێشکەوتنە خێراکانی ئەم سەردەمەدا بن

ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە: بە ناوی خوا گەورە و میهرەبانمیوانان و ئامادەبووانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *