دادگای فیدراڵی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاریدا کردنەوەی دەرگای خۆکاندید کردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار نادەستووریییە.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سێشەممە 1/3/2022، دادگای فیدراڵی عێراق دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندید کردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری بە نادەستووری لە قەڵەمدا و بڕیارەکەی پەرلەمانی رەتکردەوە.
بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەسەڵاتی نییە دووبارە دەرگا بۆ خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بکاتەوە، بەڵکو دەبێ 166 پەرلەمانتار دەنگ لەسەر بڕیارەکە بدەن.