
هونەرمەند و ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە، رایگەیاندووە کە دۆخی تەندروستی جێگیرە.
لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی ئۆتۆمبێلەکەیدا رایگەیاندووە کە خۆی سەلامەتە.
لە لێدوانێکیشدا بۆ چرۆه، کە زیان تەنها بەر ئۆتۆمبێلەکەی گەیشتووە و دۆخی تەندروستی خۆی باشە و هیچ زیانێکی جەستەیی پێنەگەیشتووە.
هەڵکەوت زاهیر خەڵکی سلێمانییە