فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردە، تیایدا ھاتووە: “پشت بەستن بە رێساکانی یاسای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆكکۆمار ژمارە ھەشت بۆساڵی 2012، دوای ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە دانیشتنی ژمارە سێی ئاسایی خۆیدا، رەزامەندی لە دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار نیشاندا، ئەنجوومەنی نوێنەران کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار رادەگەیەنێت”.
ههروهها له راگهیهندراوهكهی ئهنجومهنی نوێنهراندا هاتووه: “به گوێرهی ماددەی یەک لە یاسای ھەڵبژاردنی سەرۆك کۆماردا، ئەو کەسانەی مەرجەکانی خۆکاندیدکردنیان بۆ پۆستی سەرۆك کۆماری تێدایه، سبەی یەکشەممە سیڤی خۆیان پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران دهكهن، تا سێ رۆژ بەردەوام دەبێت”.