نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە هەولێر دزێکی گەورە دەستگیرکرا

لە هەولێر دزێکی گەورە دەستگیرکرا

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر

هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی تر، بە هەماهەنگی توانیان تۆمەتبارێک بە ناوی (ا. س. م) دەستگیر بکەن، کە چەندین تاوانی دزی ئەنجام داوە، وەک لە خوارەوە هاتووە:
1. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر رەنگی سپی مۆدیل 2022 لە گوندی زانکۆ لە هەولێر.
2. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدیل 2022 ڕەنگی سپی.
3. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدێل 2013 رەنگی سپی لە شەقامی 60 مەتری لە گەراج.
4. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدیل 2011 رەنگی سپی.
5. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کرۆلا مۆدیل 2017 رەنگی سپی.
6. دزینی 80 مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 لەگەل بڕی (2000$) دۆلاری ئەمریکی لە شاری ایگالی 2.
7. دزینی بڕی (21,000,000) بیست و یەک ملیۆن دیناری عیراقی و بڕی (5000$) دۆلاری ئەمریکی و 15 مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 لە شاری مامۆستایان.

لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی گشت هێزە ئەمنییەکانی شاری هەولێر دەکەین، کە وەک یەک تیم کار دەکەین بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و بەرقەراربوونی ئەمنیەت و چەسپاندنی سەروەریی یاسا و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان.

بەپەلە

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق دەكات

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەروەها هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا و …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *