نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / میسال ئالووسی..بەرهەم ساڵح تەواو نییە پێویستە پەرلەمان لە ڕێگەی دەستەی دەستپاكی لێكۆڵینەوەی لەگەڵ بكرێت

میسال ئالووسی..بەرهەم ساڵح تەواو نییە پێویستە پەرلەمان لە ڕێگەی دەستەی دەستپاكی لێكۆڵینەوەی لەگەڵ بكرێت

سیاسەتمەدارێکی ناوداری عێراق داوا دەکات دەستەی دەسپاکی لێکۆڵینەوە لەگەڵ بەرهەم ساڵح بکات، بەهۆی بڕیاری ئازادکردنی بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان.
میسال ئالووسی، سیاسەتمەداری ناوداری عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە: “داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەم لێکۆڵینەوە لە توانای دەروونی بەرهەم ساڵح بکات، بڕیارەکەی بەرهەم ساڵح نادروستە و داوا دەکەم سەرکۆمار بدرێتە دەستەی دەسپاکی بۆ ئەوەی لایەنە شاراوەکانی بەهەند وەرنەگرتنی کۆمەڵگەی عێراقی و قوربانییەکانی دەرکەوێت”.
بەپێی ژمارەیەک بەڵگەنامە، بەرهەم ساڵح، سەرکۆماری ماوەبەسەرچووی عێراق فەرمانێکی کۆماری بۆ ئازادکردنی جەواد لوئەی جەواد کە بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان سزا درابوو.
جەواد لوئەی جەواد کوڕی پارێزگای پێشووی نەجەفە، لە ساڵی 2018 بەهۆی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، سزا درابوو.

بەپەلە

بە فرۆکەی بێفرۆکەوان ھێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا و 2 سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی حزبوڵڵا كوژران

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەلی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *