نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەرلەمانتارێك..بەرهەم ساڵح لەپێناو كورسییەكەی بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان ئازادەكات

پەرلەمانتارێك..بەرهەم ساڵح لەپێناو كورسییەكەی بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان ئازادەكات

ڕێبوار بابكەیی پەرلەمانتاری كوردستان لە فەیسبووكی خۆی دەنووسێت:” بەرھەم صالح پۆستەکەی خۆی لە پێناو مانەوەی لەو پۆستەو بەدەستەوە ھێنانی پشتیوانی سیاسی لە پەرلەمان و بوونی بەسەرۆک کۆمار بۆ جاری دووەم دەقۆزێتەوە و بڕیاری ئازادکردن بۆ کوڕە بەرپرسێک و گەورە بازرگانی ماددە ھۆشبەرەکان لە گرتووخانە دەردەچوێنێت!.

بابكەیی دەڵێ:”سەرۆک کۆمار لەو بڕیارەیدا دەردەکەوێت کە کەسێکی خۆ ویست و پۆست پەرستە، لەسەر حسابی ئاسایشی تەندروستی عێڕاقییەکان بەتایبەتی ئەو لاوانەی کە بوونە قوربانی ئەو کەسانەی کە بازرگانی بە ماددە ھۆشبەرەکان لە پێناو وەدەستھێنانی پارەو پوول دەکەن بڕیارێکی لەو چەشنە بۆ بەرژەوەندی خودی خۆی دەردەکات.

زیاتر دەنوسێت:”سەرۆک کۆمار لە بری ئەوەی ببێتە قەلغان بۆ پاراستنی بەرژەوەندی ئاسایشی گەلەکەی و پێداگر بێت لەسەر گەیاندنی تووندترین سزا دەرھەق بە کەسی لادەر لە یاساو بازرگانانی ماددەی ھۆشبەر دێت دەبێتە پەرژینی پاراستنی ئەو لادەرانەو جارێکیتر دەرگای بازرگانیکردن بەم ژەھرە بۆ ئەوەی لەدەمی گەنجان بکەن دەکاتەوە!.

دەشڵێت:”سەرۆک کۆمار لەو بڕیارەیدا دەریخست کە ھەمو بزافێک بۆ بەرژەوەندی سیاسی خۆی دەکات و ماکیاڤیلییانە بیردەکاتەوەو لە پێناو ئامانجە سیاسییەکانی ھەمو ئامرازێک دەگرێتە بەر.

بەپەلە

بەریتانیا سەركۆنەی هێرشەكەی دوێنێی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكات

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق سەركۆنەی هێرشەكەی دوێنێی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە شارەدێی قادر كەڕەم …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *