ئەمڕۆ دووشەممە 4/20، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە عەدنان دەرجال سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کرد. لە دیدارەکەدا دۆخی وەرزش لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە بواری وەرزش کرا. سەرۆکی یەکێتیی …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە عەممار حەکیم دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە عەممار حەکیم کرد بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، هاوکات هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواست. شەممە، 18ـی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: “جەنابی عەممار حەکیم، بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەتان …
زیاتر بخوێنەوەپەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە توندترین شێوە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین کە هەرچەندە ئێمە بەشێکیش نەبووین لەو شەڕە، کەچی هێرشەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەر بەردەوام بوون. سەرەڕای ئاگربەست و دانوستانەکان، کەچی بەهۆی هێرشەکانی ئەم چەند ڕۆژانە، پێنج کەس شەهیدبوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون، ئەمەش هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاگربەست و …
زیاتر بخوێنەوەزانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەسەر ئاستی کوردستان پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت ، بۆ یەکەم جار پلەی نێودەولەتی Q2 بەدەست دێت
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەستکەوتێکی زانستیی نوێی لەسەر ئاستی عێراق تۆمار کرد؛ بەوەی توانی لە نوێترین پۆلێنبەندیی دامەزراوەی نێودەوڵەتیی (SCImago)دا پێشەنگی زانکۆکانی عێراق بگرێت و پلەیەکی بەرز لەسەر ئاستی جیهانی بەدەست بهێنێت. لە نوێترین ڕاپۆرتی ساڵانەی دامەزراوەی ناسراوی نێودەوڵەتی بۆ پۆلێنکردنی زانستی (SCImago Institutions Rankings)، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست …
زیاتر بخوێنەوەهەڵوێستی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ
chrka – 1 دۆسیەی گیانلەدەستدانی “غەزال مەولان”، ئەو کچە تەمەن 18 ساڵەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی هێرشی درۆنی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بریندار ببوو، دواتر هیچ نەخۆشخانەیەک ئامادە نەبوو وەری بگرێت تا ژیانی لە دەست دا، شەپۆلێکی توندی ناڕەزایەتی و نیگەرانیی لەسەر ئاستی دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و ناوەندە …
زیاتر بخوێنەوەوەزارەتی ئەوقاف: گەشتی ئەمساڵی حاجیانی هەرێم تەنها بە ڕێگەی وشکانی دەبێت
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی كاربهڕێكهری هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە شێوازی گەشتی حاجیانی ئەمساڵ بۆ عەرەبستانی سعودیە ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە بەهۆی بارودۆخی ناوچەکە، گەشتەکان تەنها بە وشکانی ئەنجام دەدرێن. بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقاف بڵاویکردەوە؛ لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و گەرەنتی گەیشتنی …
زیاتر بخوێنەوە
محەمەدی حاجی مەحمود:
ئاسایش یەکێتی شۆفێرەکەی رفاندوم
نووسینگەی کاکە حەمە: شۆفێرێکی محەممەدی حاجی مەحموود بەناوی دارا حەمە غەریب لەلایەن ئاسایشی یەکێتییەوە ڕفێنراوە و ئەم جۆرە مامەڵەکردنە لە دەرەوەی یاسایە و پرسی یاسا و دادگاکان دەخاتە ژێر پرسیارەوە و دەبێت بەزووترین کات ئازاد بکرێت
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە پاتریارکی نوێی کلدانەکان لە جیهان دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم کرد و گوتی، هەرێمی کوردستان، شانازی بە پێگەی خوشک و برا کلدانەکان و گشت کریستیانانی کوردستان دەکات. ئەمڕۆ یەکشەممە ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نونا کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە پاتریارکی …
زیاتر بخوێنەوەڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە
هاووڵاتیانى خۆشەویستى کوردستان و عێراق ئەمڕۆ، ١١ى نیسانى ٢٠٢٦، لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بەشێوەیەک پڕۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار بەڕێوەچوو، کە لە دەرەوەى پەیڕەوى ناوخۆى پەسەندکراوى ئەنجوومەنەکە بوو، سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى نوێنەران بێ گوێدانە پەیڕەوى ناوخۆى ئەنجوومەن بەرنامەى کۆبوونەوەى دیاریکردبوو کە ئەمەش پێشێلکردنى یاسایە، هەروەها ئەو کاندیدەى کە دیاریکرابوو بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار …
زیاتر بخوێنەوەفەرهاد ئەترووشی: کارنامەی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار رەتدەکەینەوە
فەرهاد ئەتروشی دەڵێت: “لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتیی نیشتمانیمان و پەرۆشیمان بۆ سەقامگیریی پڕۆسەی سیاسی، رایدەگەیێنین کە رەزامەند نین لەسەر خشتەی دانیشتنی 11ی نیسان کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار” ئەو هەڵوێستەشی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی کە سازانی نیشتمانی و سیاسی لەنێوان پێکهاتەکاندا نییە لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمارەوە. پێنجشەممە 9ی نیسانی 2026، راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق خشتەی دانیشتنەکەی بڵاوکردەوە کە شەممە 11ی نیسانی 2026 دەکرێت و لە یەک بڕگە پێکدێت، کە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمارە. جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان داوای لە هاوبەشەکانیان و سەرکردەکانی پڕۆسەی سیاسی کردووە دەرفەت بڕەخسێنن بۆ لێکتێگەیشتنی زیاتر و دیالۆگی جدی و تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان بۆ گەیشتن بە سازانێکی نیشتمانی لەبارەی بەربژێری سەرۆککۆمار، کە جێگەی رەزامەندییەکی فراوانی نیشتمانی بێت، دوور لە سیاسەتی باری سەپێندراو. بەگوێرەی کارنامەکە، دانیشتنەکە کاژێر 11:00ی بەیانی دەکرێت، 19 بەربژێر کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆمار دەکەن، دیارترینیان فوئاد حوسێن، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان و نزار ئامێدی، بەربژێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن. فەرهاد ئەتروشی رایگەیاند “رێککەوتن لەبارەی بەربژێری سەرۆکوەزیرانیش نییە، کە گرنگترین پۆستە لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت و پڕۆسەی سیاسی، مافی خۆمانە بزانین کێ بەربژێر دەکرێت و بۆچوونمان لە بەربژێرکردنیدا هەبێت”. لە 24ی کانوونی دووەمی ئەم ساڵدا چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە “زۆرینەی دەنگ” نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای وەک بەربژێری سەرۆکوەزیران دیاری کرد، بەڵام سێ رۆژ دواتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دژی بەربژێربوونی وەستایەوە؛ پێشبینی دەکرێت کە بەشێک لە لایەنەکانی ئەو هاوپەیمانێتییە گوشار بکەن بۆ گۆڕینی بەربژێرەکەیان. بەگوێرەی دەستوور، دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار پێویستی بە ئامادەبوونی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمانی عێراقە کە 220 پەرلەمانتارە.
زیاتر بخوێنەوە
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە