
لەبارەی چارەنوسی لە كۆمێنت زانیاری بخوێنەرەوە
لە چوارچێوەی هەڵمەتی پاكتاوكردن لەناو یەكێتی بەرزان عوسمان ئەندامی پەرلەمانی یەكێتی لە بازنەی هەڵەبجە، فڕێندراوە لە لایەن دژەتیرۆر و كۆماندۆی ئەو حزبەوە.
سەرچاوەیەكی تایبەت بۆ چركە وتی، بەڵێ بەرزان عوسمان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لایەن هێزێكی تایبەت لە دژەتیرۆر و كۆماندۆ پێكهاتووە بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی فڕێندراوە.
سەرچاوەكە وتیشی:” بەرزان عوسمان لە ئێستەدا لە زیندانی نادیارە و چارەنووسی لای خێزانەكەی نادیارە، داوای چارەنوسی دەكەن لە سەرۆكی یەكێتی و ژیانی لە مەترسیدایە.
زانیاری زیاتر بە چركە درا و وتی، بۆ ئەوەی بابەتەكە بە لاڕێدا ببرێت باس لەوە دەكەن بەرزان ڕاستە گیراوە بەڵام ئازاد كراوە، نەخێر لە ئێستەدا لە زیندانی دژەتیرۆرە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە