نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی تەندروستی باسی پەتایەکی مەترسیدار دەکات

وەزارەتی تەندروستی باسی پەتایەکی مەترسیدار دەکات

زیاتر لە کۆمێنتە

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی هانتا Hantavirus …

ڤایرۆسی هانتا Hantavirus نەخۆشیەکی ڤایرۆسی گواستراوەیە لەڕێگەی قرتێنەرە تووشبووەکان بە بەرکەوتن لەگەڵیاندا یان لەگەڵ دەرهاویشتەکانیان دەگوازرێتەوە.
هەوکردن ڕوودەدات بە هەڵمژینی تۆزی پیسبوو بە دەرهاویشتەکانی قرتێنەری تووشبوو بەتایبەتی لەکاتی پاککردنەوەی شوێنە داخراوەکان یان هەواگۆڕکێی خراپ.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO، هەموو ساڵێک پێشبینی دەکرێت لەنێوان ١٠ بۆ زیاتر لە ١٠٠ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی هانتا لەجیهاندا ڕووبدات، نیشانەکانی وەکو (تا، ماندووبوونی زۆر، سەرئێشە، ئازاری سک و ماسولکەکان و ڕشانەوە و کۆکە و تەنگەنەفەسی لە حاڵەتە توندەکاندا دەردەکەوێت و ڕێژەی مردن لە ٢٠٪ بۆ ٥٠٪ دەبێت.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی هەفتەی ڕابردووەوە زۆر بەووردی چاودێری دۆخەکە دەکات بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی WHO بەدواداچوونی ئەم حالەتەی کردووە.
خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ گومانلێکراوێک یان حاڵەتێک یان بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی هانتا Hantavirus بوونی نیە لە هەرێمی کوردستان سەڕەڕای ئامادەکاری بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی و زانیاری تەکنیکی و ڕێنمایی پەیوەندیدار و ڕێگەی پشکنین و تاقیگە و چارەسەرییە پێویستیەکان و هۆشیاری تەندروستی دەگرێتەبەر لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیە پەیوەندارەکان و هاوڵاتیانیش دڵنیا دەکەینەوە کە لە ئێستادا هیچ سنووردارکردنێکی گەشت و بازرگانی و جووڵەی هاوڵاتیان پەیوەست بە ڤایرۆسی هانتا لەسەر ئاستی ناوەخۆ و نێودەوڵەتی لەئارادا نیە تەنها ڕێوشوێنەکانی تەندروستی گشتی جەخت لەسەر چاودێریکردن و پتەوکردنی بەرنامەی پەتازانی بۆ زوو دەستنیشانکردن و دۆزینەوەی حالەتەکان و ڕۆشنبیری تەندروستی و پاکوخاوێنی ژینگە و ڕێگریکردن لە بەرکەوتنی قرتێنەر ڕێککاری هەنووکەییە.

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
11 ئایار 2026

بەپەلە

كونسوڵی گشتیی كۆریا بۆ سەرۆكی حكوومەت: كوردستان هەمیشە لە دڵمدا دەبێت

كونسوڵی گشتیی كۆریا بۆ سەرۆكی حكوومەت: كوردستان هەمیشە لە دڵمدا دەبێت سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *