نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 6)

کوردستان

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

زور غەمبار و دڵگرانم بە بیستنی هەواڵی هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە سنووری هەولێر کە بووە هۆی شەهیدبوونی خۆی و خێزانەکەی.بە هەموو شێوەیەک ئەم تاوانە قێزەونە، سەرکۆنە و تاوانباران شەرمەزار دەکەم.بە ئامانجگرتنی خەڵکی سیڤیل و ماڵی هاووڵاتییان، تاوانی جەنگە و داوای خەڵکی بێ تاوانی کوردستان، دەگەینینە هەموو جیهان …

زیاتر بخوێنەوە

مەسروور بارزانی: دەرچوونی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایش وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی نیسانی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دەرچوونی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە بەدەنگەوەهاتنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی کوردستان . دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەت: دەرچوونی بڕیاری 688ی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا …

زیاتر بخوێنەوە

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، کاروانێکی دیکەی تووشبووانی تالاسیمیا ڕەوانەی دەرەوە کران

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە 4ـی نیسانی 2026، پێنجەم کاروانی تووشبووانی تالاسیمیا بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی مۆخی ئێسک ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کران. ئەم کاروانە نوێیەی وەزارەتی تەندروستی لە 28 هاوڵاتی پێکهاتووە کە بریتین لە نەخۆشانی تالاسیمیا، بەخشەران و هاوەڵەکانیان. پڕۆسەکە دوای تەواوکردنی سەرجەم پشکنینە …

زیاتر بخوێنەوە

ئومێد خۆشناو: هەواڵی مردنی بەرپرسێكی عێراقی لە هەولێر درۆییە

وردەكاری لە كۆمێنتە ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند کەناڵ و پەیجێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە بەرپرسێکی ڕژیمی پێشوو لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە و سێ ڕۆژیش پرسەی بۆ دادەنرێت، بە هەموو شێوەیەک ئەم هەواڵە بێبنەمایە ڕەت دەکەینەوە و دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم دەنگۆیانە دوورن …

زیاتر بخوێنەوە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) بۆ پۆلی 1 تا 12 و پلاتفۆرمی (قوتابخانەکەم) بۆ پۆلی 1 تا 5 وەربگرن. 2- قوتابیان دەتوانن لە ڕێگەی “ژمارەی سریالی” (کە لەسەر کارتی قوتابی هەیە) وەک ناوی بەکارهێنەر و “ڕێکەوتی لەدایکبوون” وەک وشەی نهێنی، …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەت و سەرۆک وەزیرانی قەتەڕ دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و قەتەر و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

سەرۆکی حکومەت و سەرۆک وەزیرانی قەتەڕ دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و قەتەر و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/2 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و قەتەڕ …

زیاتر بخوێنەوە

کییەر ستارمەر: بەریتانیا کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی لەبارەی ئاسایشی گەرووی هورموز ڕێکدەخات

کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیە وڵاتەکەی میوانداری کۆبوونەوەیەکی فراوان دەکات بە بەشداری زیاتر لە 30 وڵات، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ئارامی و دڵنیابوونەوە لە سەلامەتیی گواستنەوەی دەریایی لە گەرووی هورموز. سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەگای سەرۆکایەتی وەزیران لە لەندەن ئاماژەی بەوە کرد، توانیویەتی 35 وڵات …

زیاتر بخوێنەوە

پارێزگاری هەولێر تکایە ئەو شوێنە چۆلکەن

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕاگەیاند:” سەرەڕای لێدوان و ئاگادارکردنەوەی پێشوومان، بەداخەوە جارێکی تر هێرشی درۆن کرایەوە سەر هەمان کۆگای ڕۆنی ئۆتۆمبێل، کەلە بەیانییەوە ئەوە چوارەمین درۆنە ئاڕاستەی ئەو شوێنە دەکرێت. بۆ پاراستنی گیانی هەمووان، فەرمانمان بە هێزەکانی ئاسایش، پۆلیس و تیمەکانی بەرگری شارستانی کردووە لەشوێنی ڕووداوەکە دووربکەونەوە. لێرەشەوە جارێکی تر …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی و دیلان یەشیلگۆز پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ دەکەن

وەزیری بەرگریی هۆڵەندا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هێرشەکانی سەر هەرێم و هێزەکانی پێشمەرگەی شەرمەزار کرد و، نیگەرانیی قووڵی خۆی بەرانبەر گرژی و شەر و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەربڕی. ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 31ـی ئاداری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە تەلەفۆن لەگەڵ دیلان یەشیلگۆز، جێگری سەرۆکوەزیران …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی و وەزیری وزەی ئەمەریکا دۆخی وزەیان لە کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ كرد

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 30ـی  3ـی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کریس ڕایت، وەزیری وزەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، گفتوگۆیان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و بە تایبەتی دۆخی وزە کرد. بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگەدان بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی …

زیاتر بخوێنەوە