نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 4/20، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە عەدنان دەرجال سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا دۆخی وەرزش لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە بواری وەرزش کرا.

سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق ، ستایشی ڕۆڵی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە بواری پشتیوانیکردنی بزاڤی وەرزشی و وەرزشکاران لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد کە بووەتە هۆی پێشکەوتن و پێشەنگبوونی یانە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی چەندین دەستکەوتی گرنگی وەرزشی لەسەر ئاستی عێراق و نێودەوڵەتی بە گشتی.

سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە ڕۆڵی کارای سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کرد لە پێشخستنی بزاڤی وەرزشی لە عێراق و هەموو پشتیوانییەکی بۆ دووپات کردەوە

بەپەلە

سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی پێشوازیی له‌ جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانى پێشوای لە ‌هاری تیۆهاریس، جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان کرد. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *