
بە بۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و، کرێکارانی کوردستان و سەندیکا و ڕێکخراوەکانیان و، سەرجەم کرێکارانی عێراق و جیهان دەکەین.
ڕۆڵی کرێکاران لە مێژووی مرۆڤایەتیدا هەمیشە جەوهەری و کاریگەر بووە. کرێکاران لە زۆربەی شوێنەکانی جیهان بەردەوام لە خەبات و هەوڵدا بوون بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانیان، تاوەکو بتوانن بە وزە و بەرهەمێکی زیاترەوە خزمەت بە گەل و نیشتمانیان بکەن. بەداخەوە، ئەم چینە تێکۆشەرە زۆر جار ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە و قوربانیی گەورەیان لەو پێناوەدا داوە، وەک ئەوەی لە ساڵی ١٩٤٦ لە گاورباخیی کەرکووک دەرهەق بە کرێکاران ئەنجام درا.
دووبارە جەژنی یەکی ئایار لە کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین.
دکتۆر کەمال کەرکووکی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی پەیوەندیی گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١ی ئایاری ٢٠٢٦
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە