نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شاخەوان عەبدوڵا: پەیامێكی توند ئاڕاستەی بەرپرسێكی داوێن پیس دەكات

شاخەوان عەبدوڵا: پەیامێكی توند ئاڕاستەی بەرپرسێكی داوێن پیس دەكات

شاخەوان عەبدوڵا: پەیامێكی توند ئاڕاستەی بەرپرسێكی داوێن پیس دەكات

وردەكاری لە كۆمێنتە

خوێنت پیسە …..
دوێنێ بەرچاوم کەوت لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی کەرکوک بەرپرسێکی گەندەڵ و لەخوا نەترس و داوێن پیس پاڵکەوتوەو خوێن دەبەخشێت ، ئاخر تۆ لەماوەی بیست ساڵی ڕابردوو جگە لەداگیر کردنی زەویی و گەندەڵی وخراپە کاری زیاتر چی سودێکت بۆ کەرکوک بوە ؟ تۆ لەم بیست ساڵە خەریکی خوێن مژینی کەرکوکییەکان بویتە ئێستا ئەم نواندە ناشرینە چییە دەیکەیت ، خۆ دەکرا لەو هەموو گەندەڵی و سەرانە وەرگرتنە چەند ئۆتۆمبێلێک بکڕیت بۆ ئەوانەی ئۆتۆمبیلەکانیان زیانی بەرکەوتوە نەک خوێنە پیسەکەت بخەیتە جەستەیانەوە ، چونکە تەنها لەماوەی سال و نیوی ڕابردوو ٢٠٠ دوو سەد ملیار دینار سەرانەتان لەخەڵک وەرگرتوە بەهەڕەشە و فرۆشتنی خاکی کەرکوک بەناو پرۆژەو شتی ترەوە ، گەڕەکی عەرەفە ئەوەندە قێزەون بوە خەڵک بەلای ئەو بارەگایەدا دڕوات دەستی دەخاتە سەرگیرفانی نەک بانگی بکەن و گیرفانی ببڕن ، ئاخر تۆ و ئەوانەی وەک تۆن بەمکیاج و بەکڕینی ویژدانی هەندێک بەناو ڕۆژنامەنوس جوان نابن ، تۆو هاوشێوەکانت بونەتە سەرەتان و چونەتە جەستەی کەرکوکییەکانەوە ، تاکار گەیشتە ئەوەی هەتێوێکی کاڵفام لەسیاسەت و تیرۆریستێک لەو پەڕی عێراقەوە بڵێن ئێمە فڵانمان کردە پارێزگارو فلانیشمان لابرد ، دڵنیام زەلیلی ئێوە دەبینم و جارێکی تر ئیرادەی کەرکوکییەکان بۆ خۆیان دەگەرێتەوە ،
لێرەوەش داوا لەکەسوکاری قەربانیان دەکەم دڵنیا نەبوون لەو خوێنەی وەرتان گرتوە بەکاری مەهێنن چونکە خوێنی هەندێ کەس پیسەو بچێتە گیانی نەوەکانتانەوە ئەتواری ئەوان هەڵدەگرن

بەپەلە

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *