نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 292)

کوردستان

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لەبارەی داخستنی یانە شەوانەکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی هەڵمەتی داخستنی یانە شەوانەکان لە پارێزگای هەولێر خستەڕوو و دەڵێت “ئەم هەنگاوە جێگەی تەقدیرە و هەبوونی ئەو جۆرە یانە و باندانە مەترسی گەورەن بۆ سەر کۆمەڵگەی کوردی”. دەقی ڕاگەیەنراوی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان:- لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوو هێزەکانی پۆلیس و …

زیاتر بخوێنەوە

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی بڕیاری وەرگرتنی 35$ لە دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل ھەڵوەشایەوە

لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە بریاری وەرگرتنی 35$ لە دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل ھەڵوەشایەوە.ھەروەھا ئەوانەی دوو ڕۆژ پێش ئێستاش پارەیان داوە بۆیان دەگەرێتەوە و تاکو میکانیزمی نوێ دادەنرێت.

زیاتر بخوێنەوە

ئومێد خۆشناو: پارێزگاری هەولێر: شەش یانەی تری شەوانە داخران.

لە راگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێردا هاتووە، “لەدرێژەی هەڵمەتی داخستنی ئەو شوێنانەی پابەندنین بەبڕیار و ڕێنماییەکانی پارێزگای هەولێر و بوونتە هۆی بێزاری هاوڵاتییان و لادان لەیاسا، 6 یانەی دیکەی شەوانە لە عەنکاوا و هەولێر بەسەرپەرشتی قائیمقامیەتی قەزایی ناوەند لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش داخران و رێکاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیرایەبەر”. جێگەی باسە، …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە وەزیری سامانە سروشتییەکان دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 15ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکان کرد بۆ کۆچی دوایی خاتوو فەوزیەی خوشکی. سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی د. مارف عومەر گوڵ دەکات

  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. مارف عومەر گوڵ، سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەیان دەکات. دەقی پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بنەماڵەی د. مارف عومەر گوڵ: بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر و رووناکبیر و کەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی (د.مارف عومەر گوڵ)م …

زیاتر بخوێنەوە

وەزارەتی پەروەردە..لیژنە بۆ دامەزراندن و جێبەجێ کردنی بڕیارەکان دروستکرا

وەزیری پەروەردە، ڕۆژی ۱۲ی۱ی۲۰۲۲ فەرمانێکی دەرکردووە و لیژنەیەکی بۆ پرسی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو و شایستە داراییەکان و جێبەجێکردنی ڕێنوێنییەکان پێک هێناوە. د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: “مەبەست لەو فەرمانە چەند خاڵێکە، ئایا دانانی وانەبێژانی دانەمەزراو بەگوێرەی رێنوێنیی دارایی ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠٢١ ئەنجام دراوە؟ ئایا …

زیاتر بخوێنەوە

دكتۆر مارف عومه‌ر گوڵ نووسه‌ر و یاساناسی دیاری كورد كۆچی دواییكرد

د. مارف عومه‌ر گوڵ نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ و كه‌سایه‌تی دیاری كوردستان و سلێمانی دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ،جه‌ڵته‌ی ده‌ماخ لێیدا كه‌مێك پێش ئێستا كۆچی دواییكرد.. پرۆفایلی د. مارف عومه‌ر گوڵ: – شوێن و ساڵی له‌ دایك بوون : گوندی هه‌ شه‌زینی، سه‌نگاو، چه‌مچه‌ماڵ، /1956 – یه‌كه‌م دامه‌زراندنی فه‌رمی : …

زیاتر بخوێنەوە

لەبەیانییەوە 15% لێخۆشبوونی قەرزی لێخۆشبوون ئاو دەچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە

بەرێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت لە سبەی یەكشەممەوە بڕیاری لێخۆشبوون بۆ سەدا 15ی قەرزی ئاو دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە.ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی كوردستان ڕاگەیاند: لە دوای بریارەكەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ لێخۆشبوون لەسەدا 15 بۆ قەرزی ئاو لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی ئامادەكاریمان بۆ جێبەجكردنەكەی تەواو كرد، …

زیاتر بخوێنەوە

دوو یانەی دیكه‌ی شەوانە له‌ هه‌ولێر بەهۆی کاری نەشیاو و دور لەئادابی گشتی داخران

ئەمشەو هەینی 2022.1.14، لەچوارچێوەی بڕیارەکانی پارێزگای هەولێر بۆ ڕێگەگرتن لە دیاردەى ناشیرین و دوور لە ئادابى گشتى و ڕوونەدانى ڕووداوى نەخوازرا و پاراستنى داب و نەریت و بەهۆی سەرپێچیی و پابەندنەبوون بەبڕیار و ڕێنمایەکان، لەلایەن پۆلیسی شارەوانی قائمقامیەتی ناوەندی هەولێر، دوو یانەی تری شەوانە داخران و رێکاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان …

زیاتر بخوێنەوە

پۆلیسی ھەولێر ڕوونکردنەوە لەبارەی کوژرانی ھاووڵاتییەک دەدات

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ھاتووە “ئەمشەو ھەینی لە ناحییەی عەنکاوە حاڵەتێکی کوشتن ڕووی دا، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی مەبەست  و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و دەرکەوت کەسێک بەناوی (ناسراو سوارە عوسمان) کوژراوە”. لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوە خرایەڕوو “هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئێستا لە شوێنی ڕووداوەکەن بۆ لێکۆڵینەوە، …

زیاتر بخوێنەوە