شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دوه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌په‌یامێكدا داوای له هه‌ردو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای عێراق كرد، وانه‌ی خوێندنی زمانی كوردی له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق بخرێته پرۆگرامه‌كانی خوێندنه‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌په‌یامێكدا له‌باره‌ی رۆژی جیهانی زمانی دایكه‌وه رایگه‌یاند، “شانازییه‌كی زۆر به‌زمانی كوردی ڕه‌سه‌ن و كه‌له‌پوری مێژویی مرۆڤایه‌تیمانه‌وه ده‌كه‌ین، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موان باوه‌ڕیان به‌ڕه‌نگاوره‌نگی زمان هه‌بێت و رۆشنبیریی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و برایه‌تی و قبوڵكردنی به‌رامبه‌ر بچه‌سپێنن، له‌پێناو بنیادنانی كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شه‌سه‌ندوه”.
جێگری دوه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داواشی له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای حكومه‌تی عێراق كردوه، وانه‌ی خوێندنی زمانی كوردی له پرۆگرامی خوێندن له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق دابنێن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زمانێكی فه‌رمییه، وه‌ك له ده‌قی بڕگه‌ی ده‌ستوردا و له مادده‌ی 4/یه‌كه‌م هاتوه.