د.شاخەوان سائیب رونیكردەوە، بەپێی هەڵسەنگاندنەكان لەسەدا سەد مەترسی لەسەر ژیانی هەیە، بەڵام ئەوپەڕی كاری بۆ دەكەن و بەو هیوایەی باش بێت”.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە، كە دەوترێت سەدا 85 ی جەستەی سوتاوە واتە سەدا سەد چونكە ئەو بەشانەی كە نەسوتاون بەسەر ئەندامەكانی جەستەیدا بڵاوبونەتەوە، واتە بەشێك لە ران یاخود پشتە.
لە گرتەیەكی ڤیدیۆیشدا، شنیار هونەر كە هاوسەرەكەی دوای ئەوەی لێیداوەو سەری كێشاوە بە زەویدا و نەوتی كردووە بەسەریداو چەرخی لێداوەو سوتاندوویەتی.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا یەكشەممە 20ی شوبات، رایگەیاند: هاوسه‌ره‌كه‌ی شنیار له‌دایكبووی 1997 له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا نه‌وتی پێدا كردوه‌و سوتاندوویه‌تی‌و دواتر هه‌ڵاتووه به‌ره‌و سنوور به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون‌و خۆحه‌شاردان، بەڵام له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا دەستگیركرا.