نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لەتیف ڕەشید: کاک مەسعود لە کوردستان و عێراق مەرجەعە

لەتیف ڕەشید: کاک مەسعود لە کوردستان و عێراق مەرجەعە

ئەمڕۆ دووشەممە د.لەتیف رەشید یەكێك لە بەربژێرەكانی یەكێتی بۆ پۆستی سەركۆماری عێراق ڕای گەیاند كاك مەسعود نەك هەر لەناو كورد، لەناو عێراقیش بووەتە مەرجەعێك بۆ ڕۆڵی كورد.

د. لەتیف رەشید لە دیداری. ئاماژەی بەوە داوە كە هۆكاری بوونی سەرۆك مەسعود بارزانی بەمەرجەعی كورد ئەوەیە كە “ئەوان گەورەترین ژمارەی پەرلەمانتاریان لە پەرلەمانی كوردستاندا هەیە، هەروەها گەورەترین ژمارەی ئەندام پەرلەمانی كوردیشیان لە بەغدا هەیە، حكوومەتی هەرێم بەدەست ئەوانەوەیە، هەروەها پەیوەندییەكی بەهێزیشی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراقدا هەیە، بەم شێوەیە بووەتە مەرجەعێك بۆ كورد”.

بەربژێرەكەی یەكێتی لەبارەی پشتیوانی لەناو حزبەكەشیەوە دەڵێ “زۆربەی هەرە زۆری ئەندامانی یەكێتی بڕیاریان هەیە لەسەر بەربژێركردنی من و دژ نین”.

دەشپرسێ كەستان بینیوە بڕیار و لێدوانێكی دابێت لەبارەی ئەوەی كە تاكە بەربژێری یەكێتی، د.بەرهەم ساڵحە، دەشڵێ “راستییەكەی ئەوەیە كە لەناو یەكێتیدا، ئەوەی من بینیومن و قسەم لەگەڵ كردوون، زۆربەیان پێیانخۆشە من بەربژێری پۆستی سەركۆمارم”.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق كۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *