ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە، له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا رایگەیاند: بژاردەی کەمکردنەوەی مەنهەج هیچ کەس لە ئەنجومەنی وەزارەت لەگەڵیدا نییەو کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی پێویست نییە، چونکە ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردو خوێندن زوتر دەستیپێکردەوە و لەڕوی دەوامکردن کێشەمان بۆ دروست نەبوە.
وەزیری پەروەردە: بەدواداچون دەکەین بزانین دەتوانین وادەی خوێندن درێژبکەینەوە بۆ ئەوەی خوێندکاران زیاتر لە بابەتەکان تێبگەن، یاخود چەندێک دەتوانین وادەکە درێژبکەینەوە، چەند بژاردەیەک هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەوە، بەڵام بژاردەی کەمکردنەوەی مەنهەج هیچ کەس لە ئەنجومەنی وەزارەت لەگەڵیدا نەبوە.
وەزیری پەروەردە رایگەیاند، ئەگەر ساڵنامەی خوێندن دەستکاری بکرێت و خوێندن درێژبکرێتەوە، ئەوە دەبێت قوتابیان بزانن دەکەوێتە نێو گەرمای هاوینەوە.