به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، دیداره‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسی میونشن گرنگ بوون و بۆچوونی حكوومه‌ت له‌سه‌ر زۆر پرس بۆ وڵاتان روون كرایه‌وه.
سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه یاوه‌ری شاندی حكوومه‌ته له ئه‌ڵمانیا، راگه‌یاند، كۆنفرانسی میونیشن جێی گرنگی سه‌ركرده‌كانی نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌تی رۆژ، زۆر پرسی گرنگ له كۆنفرانسه‌كه‌دا باس كران.
روونیشی كرده‌وه كه به‌شداری سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی گرنگی به‌شداربووانی كۆنفرانسه‌كه بوو، ژماره‌یه‌كی زۆر دیدار و كۆبوونه‌وه ئه‌نجامداوه به تایبه‌ت له باره‌ی دۆخی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت گوتی، باسی بریاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی كراوه له‌باره‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێم و بڕیاره‌كه به نا دادپه‌روه‌رانه و دژی ده‌ستوور دانراوه.
دزه‌یی باسی له‌وه كرد كه دیداره‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت گرنگ و پڕ بایه‌خبوون، توانرا بیروبۆچوونی حكوومه‌ت له بواری پێشكه‌وتن و چاكسازی و په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری و مه‌ترسییه‌كانی داعش تاوتوێ كراون.