نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا رای ده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر هێله بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
فارس عیسا ،ڕایگەیاندووە:”ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا دروستبوون جێی نیگه‌رانییه و بڕیاره‌كه‌ی دادگایش ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه كورد وه‌ك ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كانی تری عێراق خاوه‌نی سوودی ئه‌م وڵاته‌یه.
زیاتر گوتی، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌كرنی كێشه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌رده‌وام سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر هێڵن و گفتوگۆ و تاوتوێ و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بابه‌ته‌كان ده‌كه‌ن.
عیسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، به‌رده‌وام له هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد به پێی ده‌ستوور و یاسا.
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌و نوێنه‌ره‌ی حكوومه‌ت له به‌غدا له‌كاتێكدایه كه دادگای فیدراڵی پێی وایه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گازی هه‌رێم ناده‌ستوورییه ئه‌وه‌یش له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستان و سه‌ركرده سیاسییه‌كانه‌وه ره‌ت كراوه‌ته‌وه.