نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 257)

کوردستان

سه‌رۆك بارزانی: سووكایەتیكردن بە پیرۆزییەكان و هێما باڵاكان بە هیچ شێوەیەك قبووڵكرا و نییە

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی: “پەیامێك لە سەرۆك بارزانی بۆ ڕای گشتیی بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان سووكایەتیكردن بە پیرۆزییەكان و هێما باڵاكان  بە هیچ شێوەیەك قبووڵكراو و نیە و بەزاندنی هێڵی سوورە و زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو سووكایەتیە دەكەین كە شەوی ڕابردوو لە لایەن كەسێكەوە بە مەرجەعیەت كراوە. ئەو …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی و وەزیری وزەی ئیمارات گغوگۆیان لەسەر هەماهەنگی وزەکردووە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سوهێل ئەلمەزروعی، وەزیری وزەی ئیمارات کۆبووەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 28 ی ئاداری 2022 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە پەراوێزی کۆڕبەندی جیھانیی وزە لە شاری دوبەی، لەگەڵ سوهەیل مەزروعی وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی كۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و …

زیاتر بخوێنەوە

مانشێتی ڕۆژنامەكانی ئیمارات باس لەكۆبونەوەكانی مەسرور بارزانی دەكەن لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەكەیان

میدیای‌ ئیمارات، باسی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان بۆ وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و دووپات له‌ گرنگی‌ پێوه‌ندی نێوان كوردستان و ئیمارات ده‌كه‌نه‌وه‌. رۆژی‌ هه‌ینی‌ رابردوو، مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان به‌ سه‌ردانێكی‌ فه‌رمی‌ گه‌یشته‌ ئیمارات و بڕیاره‌ به‌شداری‌ له‌ لووتكه‌ی‌ حكوومه‌ته‌كان بكات كه‌ تیایدا چه‌ندان پرسی‌ گرنگ تاوتوێ‌ ده‌كرێن. نووسینگه‌ی …

زیاتر بخوێنەوە

بەپەلە..
نایف كوردستانی دەستگیر كرا

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا رایدەگەیەنێت، فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەو كەسە دەرچووە كە سووكایەتی بە مەرجەعیەت كردووە. وەك لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژەی پێكراوە، كەسێك بەناوی “نایف كوردستانی” تویتێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا باسی لە مەرجەعیەت كردووە و ئەوەش بە “سووكایەتی” لێكدراوەتەوە. وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوەكەیدا باس لەوەش دەكات، …

زیاتر بخوێنەوە

بەرپرسی لقی پارتی لە بەغدا داوا دەكەین ڕێز لە مەرجەعییەت بگیدرێت

بەرپرسی لقی پارتی لە بەغدا داوا دەكەین ڕێز لە مەرجەعییەت بگیدرێت پاش ئەوەی كەسێك تویتێكی دژی مەرجەعییەت كردووە، كەسانی گێرەشێوێن و دژە پارتی چوونە نزیك بارەگای لقی 5ی پارتی و هوتاف دژی پارتی دەڵێنەوە، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دەڵێ ئەو كەسە نزیك لە ئێمە نییە. لەوبارەوە شوان محەمەد تەها بەرپرسی …

زیاتر بخوێنەوە

وەزارەتی دارایی ڕونكردنەوەیەكی لەسەر مووچەی خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ بڵاوكردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی خانەنشینکردنی کارمەندان بڵاوکردەوە.بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی،تێیدا لەبارەی خانەنشینکردنی کارمەندانی راژەی شارستانی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئاماژەی بەوەداوە: “مووچە و دەرماڵە جێگیرەکانیان بەپێی رۆژ خەرج دەکرێت”.ئەوەش خراوەتە روو: “مووچە و دەرماڵە جێگیرەکان و ناجێگیرەکان تاوەکوو رێکەوتی خانەنشنیکراو کە دەست لەکار هەڵدەگرێت خەرج …

زیاتر بخوێنەوە

ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی قه‌ره‌بوو‌ی زیانلێكه‌وتووانی لافاو ده‌كرێت

پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی شاری هەولێر دەست پێ ده‌کات. ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دوای سێ ڕۆژی دیکە دەست بە ڕێکارەکان دەکرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان، کۆی گشتیی زیانەکانی هاووڵاتییان نزیکەی 21 ملیار دینارە، ئەمەش جگە لەو زیانانەی بەر پڕۆژە …

زیاتر بخوێنەوە

نرخی پەرلەمانتارانی یەکگرتو و کۆمەڵ گیشتووە بەچەند؟

یەکگرتوو و کۆمەڵ و نۆ پەرلەمانتاری سوننەکان دواجار تاڕادەیەکی زۆر تای تەرازووه‌کەیان تێکدا، ئەوەی کە چوارچێوەی هەماهەنگی ویستی، ئه‌نجام درا، بەڵام هێشتا ژمارەیەک پەرلەمانتار ماوە، کە ئەگەری ئەوەیان تێدایە بێنە بەرەی (رزگارکردنی نیشتیمان)ـەوە. پێش دەستپێکردنی دانیشتنەکە ، هەریەک لە (پارتی و سوننەکان و سەدری)یەکان بە سێ شاندی جیا دەچوونە لای …

زیاتر بخوێنەوە

میدیای دوبەی مەسرور بارزانی و حاکمی دوبەی گفتوگۆیان لەسەر دەرفەتەکانی پێوەندی دووقۆڵی کردووە

حاکمی دوبەی لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆبۆوە و لە کۆبوونەوەکەدا دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات تاوتوێکراون. ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی ئاداری 2022 شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە شاریقە لەگەڵ محەممەد بن راشد ئالمەکتوم، حاکمی دوبەی و سەرۆکوەزیرانی ئیمارات و بەشێک لە بەرپرسانی …

زیاتر بخوێنەوە

سێ نایجیری کە دەیانویست وەک پەنابەر بێنە ناو خاکی هەرێم دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر سێ کەسی بیانییان لەسەر سنووری باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکردووە، کە هەڵگری رەگەزنامەی نایجیریان و بەشێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە هەرێمی کوردستانەوە.ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ی ئاداری 2022، موقەدەم شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی  پۆلیسی راپەڕین، رایگەیاند، “ئەو سێ کەسەی دەستگیرکراون خەڵکی نایجیریان و ویستوویانە لە قەڵادزێوە بچنە …

زیاتر بخوێنەوە