
لەبەر ئەوەی لاهوور تاڵەبانی لە زیندانی یەكێتییە و ئامادەش نەبوو وەك ئەندام بچێتە پەرلەمانی كوردستان، كەسی دوای ئەو لە لیستی بەرەی گەل لە بازنەی سلێمانی دەبێتە ئەندامی پەرلەمان.
بەپێی زانیارییەكانی “چرکە”، سامان تاهیر كەلاری—كە كورسی سێیەمی بەرەی گەل و دووەم دەنگی لیستەکەیە لە بازنەی سلێمانی لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٤—دوای ڕێوشوێنەكانی كۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی كوردستان، لە شوێنی لاهوور تاڵەبانی سوێندی یاسایی دەخوات و بەفەرمی دەبێتە ئەندامی پەرلەمان.





























