
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئاگادارییەکدا بۆ هاووڵاتییانی، تیشکی خستووەتە سەر رێکارە ئەمنییەکانی سعودیە و هۆشداری داوە کە “وێنەگرتن، بڵاوکردنەوە یاخود هاوبەشکردنی زانیاری لەبارەی مووشەکە بەرپەرچدراوەکان، درۆنەکان و شوێنی کەوتنەخوارەوەیان، بەپێی یاساکانی سعودیە قەدەخەیە و سەرپێچیکاران رووبەڕووی لێپێچینەوەی تووند دەبنەوە.”
هاوکات ژمارەیەک هاووڵاتیی بیانیی نیشتەجێی ریاز بە ئاژانسی فرانس پرێسیان راگەیاندووە کە چەند هاوڕێیەکیان بەهۆی تۆمارکردنی ڤیدیۆی رووداوەکان و بڵاوکردنەوەیان لە سۆشیاڵ میدیا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.
ئەم رێوشوێنە تووندانە دوای ئەوە دێن کە شاری ریاز لە چەند رۆژی رابردوودا رووبەڕووی زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و درۆنیی چەکدارانی حووسی بووەتەوە.
رۆژی شەممە لە هێرشێکدا بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید، 13 کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان هاووڵاتییەکی ئەمریکی بوو.


























