نوسینی /د. هاوکار یاسین شریف
سەرۆکی بەشی تەکنیکی میدیا
هەنگاوەکانی مسرور بارزانی بەرەو کوێی
مسرور بارزانی ئەو پیاوە مەزن و سەرکردە پاکەی کە بە پیاوی ئەرکە سەختەکان ناسراوە ، لەیەکەم هەنگاوی کاری سیاسیدا بووە هۆکاری راگرتن و بەرەوپێشچوونی هێمنی و ئارامی ئاسایشی کوردستان ، توانی بە شێوازێکی زانستی و سەردەمیانە بە هاوکاری تیمیێکی راهاتوو سەقامگیری ئاسایش و هێمنی بۆ کوردستان بەرقەرار بکات و بێتە مایەی سەرنجڕاکێشانی سەرجەم ووڵاتانی دونیا، وەخەڵکی کوردستان لەسایەی ئەو هێمنی و ئارامیە ژیانی خۆیان بەهێمنی ببەنە سەر، پاشان لەهەنگاوی دووەمی کاری سیاسیدا ببێتە سەڕۆکی حکومەت لەمیانەی دەستبەکاربوونیدا چەندین کۆسپ و تەگەرەی هاتەپێش بەڵام مسرور بارزانی توانی بوێرانە سەرکەتوو بێت و زاڵ بیت بەسەر سەرجەم کۆسپ و تەگەرەکان و قەیرانەکان ، وە چەندین پڕۆژەی نایاب و سەرنجڕاکێشی پێشکەش بە هاووڵاتیان بکات بۆ ئەم مەبەستەش سەدان نموونە لەبەردەستن ، لە دواین هەنگاویدا کاتێک قەوارەئ هەرێمی کوردستان بە پیلانی ناحەزان کەوتە مەترسی بەڵام مسرور بارزانی وەک کاری هەمیشەیی هاتە دەنگ و قەوارەی هەرێمی کوردستانی پاراست کە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی خەڵکی کوردستان بوو ، بۆیە بە شانازییەوە دەڵین تا مسرور بارزانی بوونی هەبێت و بەردەوام بێت لە کایەی سیاسی هیچ هێزيک و لایەنێکی سیاسی ناتوانیت رێگری لی بکەن ، جونکە ئەو بەپاکی و دڵسۆزی کار دەکات تاکە ئامانجی ئەو سەرخستنی کوردستانە بەرەو لوتکەی ئارامیی ،
بۆیە رێنماییمان بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوی رێگری لە کارەکانی مسرور بارزانی بکەن ، با چیتر سەری خۆیان لە لوتکەی شاخەکانی کوردستان نەدەن .































