سەرکردەی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە دەسەڵات بە ئامرازی خزمەتکردن دەزانێت، نەک خۆبەزلزانین، بە کردار قسە دەکات، بە بڕیار ئاراستە دروست دەکات و بە بینینێکی ستراتیژی ڕێگای داهاتوو دەخاتەڕوو.
شکۆی کەسایەتی لە دەسەڵات و قوڵایی بیرکردنەوە، بەهێزی ئیرادە، باوەڕبەخۆبوون و هەڵگرتنی توانای بەرپرسیارێتی هەیە نەک لە پلە و پۆستەدا. لە دیدی کاک مەسرور بارزانی، فەلسەفەی حوکمڕانی و دەسەڵات ئەگەر بە خزمەتگوزاری و بەرپرسیارێتی و خزمەتکردن نەبەسترێتەوە، بەها و مانای خۆی لەدەست دەدات.
لە فەلسەفەی سەرکردایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانیدا، پلانکردن تەنها دیاریکردنی ئامانج نیە بەڵکو هونەری خوێندنەوەی واقیعی ئێستا، پێشبینی کردنی ئاڵنگاریەکانی داهاتوو و داڕشتنی ڕێبازێکی ستراتیژیە بۆ گۆڕینی بیرۆکەکان بۆ کردار و ئامانجەکان بۆ دەستکەوتی بەردەوام.
لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، بیرۆکەکان بوونە پلان، پلانەکان بوونە کردار و کردارەکانیش بوونە بەشێک لە واقیعی گۆڕانکاریەکان.
نوسینی – دکتۆر کۆڤان عمر































