ترەمپ: ئەگەر لەگەڵ ئێران ڕێكنەكەوین هێرش دەكەینە سەرى
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەنە رێككەوتن هێرش دەكەنە سەر تاران و ئیسرائیلیش سەركردایەتی هێرشەكان دەكات.
هیچ كاتێك دانەنراوە بۆ رێككەوتن و هیچ پێشبینییەكیش ناكات بۆ دانوستانەكان، دەیەوێت ئێران بە باشی بمێنێتەوە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، هەر رێککەوتنێکی قبووڵکراو، دەبێت هاوشێوەی رێککەوتنی ساڵی 2003ـی لیبیا بێت، کە تێیدا هێزەکانی ئەمریکا کەرەستە و پێکهاتە سەرەکییەکانی پرۆگرامی ئەتۆمی ئەو وڵاتەیان لەنێوبرد یان بردیانە دەرەوە.
رۆژی دووشەممە، ترەمپ لە کۆشکی سپی لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئیدارەکەی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەستپێدەکات.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئێران بەشێوەیەکی “راستەوخۆ” دەبن.
ترەمپ گوتی، هیواخوازە لەگەڵ تاران بگەنە رێککەوتن، بەڵام هۆشداریدا لەوەی کە “مەترسییەکەی گەورە” دەکەوێتە سەر ئێران، ئەگەر دانوستاندنەکان سەرکەوتوو نەبن




















