نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان (صفحه 10)

جیهان

ئەمریكا لە ڕیزبەندی دیموكراسی و ئازادی پاشەكشەی كردووە

بە پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی چاودێریكردنی دیموكراسی ئەمریكا لە ڕیزبەندی جیهانیدا پاشەكشەیەكی زۆری كردووە لە بوارەكانی دیموكراسیەت و ئازادییەكانی تاكدا. سارا ڕیبوچی جێگری سەرۆكی بەشی لێكۆڵینەوە و شیكردنەوە لە فریدەم هاوس ڕایگەیاند، لە بواری دیموكراسی و ئازادی تاكدا بە پێی ڕیزبەندی وڵاتەكان لە كۆی ١٠٠ خاڵ ئەمریكا توانیویەتی تەنها ٨٣ خاڵ بە …

زیاتر بخوێنەوە

به‌رمیلێك خاوی برێنت گه‌یشته‌ 63 دۆلار و 63 سه‌نت

دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 64 دۆلار و 13 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ 62 دۆلار و 70 سه‌نت ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆ، نرخه‌كان هه‌ڵكشانی به‌خۆوه‌بینی و به‌ 63 دۆلار و 63 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. له‌ هه‌مان كاتدا به‌رمیلێك نه‌وتی رۆژئاوای تێكساس به‌ 60 دۆلار و 68 سه‌نت فرۆشرا. هه‌ڵمه‌تی ڤاكسیندان دژبه‌ …

زیاتر بخوێنەوە

هاوژینی سه‌رۆكی رێكخراوێكی گه‌وره‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیرده‌كرێت

وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌ ویلایه‌تی ڤێرجینیا هاوژینی سه‌رۆكی گروپێكی مافیایی بازرگانیكردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ ناسراو به‌ “ئه‌ل چاپۆ”.له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌، هاوژینی واكین ئه‌ل چاپۆ”ی گۆزمان لویرا سه‌رۆكی رێكخراوی مه‌كسیكی بۆ بازرگانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان كه‌ ناسراوه‌ به‌ “سینالوا” ده‌ستگیركراوه‌ به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی تێوه‌گلان له‌ تۆڕێكی بازرگانیكردن به‌ …

زیاتر بخوێنەوە

واشنتۆن: پێویستە ڕووبەڕووی میلیشیا ئێرانییەكانی عێراق ببینەوە

ئەمڕۆ سێشەممە نوێنەری ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان هێرشە تیرۆریستییەكەی دوێنێ شەوی سەر شاری هەولێری سەركۆنە كرد و رایگەیاند پێویستە ڕووبەڕووی ئەو میلیشیایانەی عێراق ببینەوە كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن. ریچارد میڵز نوێنەری ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە میانی دانیشتنی ئەمڕۆی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، لەبەردەم ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا گوتی …

زیاتر بخوێنەوە

بایدن: لە عیراق تەقەم لێكرا

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە پێنج شەممەی ڕابردوو لەبەردەم كارمەندانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی ڕایگەیاند”لەگەڵ هەندێكتان كارم كردووە، كاتێك لە عیراق تەقەمان لێكرا” وەك ئاماژەیەك بۆ سەردانە یەك لەدوا یەكەكانی بۆ عیراق. بەپێی ماڵپەڕی (پۆلیتی فاكت)ی ئەمریكایی، بایدن لە وتارەكەیدا لەگەڵ ئەوەی باسی لەوەكرد كە لە عیراق تەقەی لێكراوە، بەڵام كاتی …

زیاتر بخوێنەوە

بلومبێرگ: بایدن فشارە داراییەکانی سەر ئێران کەمدەکاتەوە

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، ئیدارەی بایدن دەیەوێت فشارە داراییەکانی سەر حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کەمبکاتەوە بەبێ هەڵگرتنی سزا سەرەکییەکان. بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ئاژانسە کە لەچوار سەرچاوەی نزیک لەئیدارەکەی بایدن وەریگرتوە، لەئێستادا ئیدارەی بایدن لێکۆڵینەوە لەچەند رێگایەک دەکات بۆ کەمکردنەوەی فشارە داراییەکان لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران بەڵام نایەوێت سزا سەرەکییەکانی لەسەر هەڵگرێت …

زیاتر بخوێنەوە

توركیا هۆشداری دایە ئەمریكا

“دیمەنەكانی پۆلیسی ئەمریكا بەرامبەر خۆپیشاندەران لە بیروەریدا ماون” وەزارەتی دەرەوەی توركیا هۆشداری دایە هەندێك لایەن كە گوتاری هاندان پەیڕەو دەكەن بۆ ئەنجامدانی كاری نایاسایی كە هەندێك كۆمەڵە پێی هەڵدەستن لە دوای ناڕەزایەتییەكانی زانكۆی بۆسفۆر بوغازیچی و راشیگەیاند مافی گردبوونەوە و ناڕەزایەتی رادەربڕین بەپێی دەستوور رێكخراوە. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا نید …

زیاتر بخوێنەوە

بایدن لەگەڵ دەستبەکاربوونی ١٢ بڕیاری گرنگ ئیمزا دەکات

رۆن کلین” گەورە لێپرسراوی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، راستەوخۆ دوای رێوڕەسمی سوێند خواردنەکەی، “بایدن” لە یەکەم رۆژی سەرۆکایەتی وەک ٤٦ەمین سەرۆک، ١٢ بڕیاری سەرۆکایەتی ئیمزا دەکات بۆ رووبەڕوبوونەوەی ئەو قەیرانانەی ئێستا ئەمریکا پێیدا تێپەڕ دەبێت. لە نێو گرنگترین ئەو بڕیارانەدا، ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری قەدەغەی گەشتکردنی ھاووڵاتیانی ژمارەیەک وڵاتی ئیسلامییە بۆ نێو خاکی …

زیاتر بخوێنەوە

محەممەد بن سەلمان وەک یەکەم کەس لە سعودیە بە پێکوتەی دژەکۆرۆنا کوترا

شازادەی جێنشینی سعوودیە یەکەم ڤاکسینی دژەکۆرۆنای لێدرا و وەزیری تەندروستیی ئەو وڵاتەش رایگەیاند، هەڵمەتی کوتان بێبەرامبەر دەکرێت.   تەوفیق بن فەوزان رەبیعە، وەزیری تەندروستیی سعودیە ستایشی محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی وڵاتەی کرد بەهۆی ئەوەی هەوڵی جیددیی داوە بۆ ئەوەی ڤاکسینەکان لە زووترین کاتدا بگاتە دەست هاووڵاتییانی سعودیە و بۆ دروستکردنی …

زیاتر بخوێنەوە

دوو وڵاتی دیكه‌ی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه‌

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئیسرائیل بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌ر له‌ رۆیشتنی دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دوو وڵاتی دیكه‌ی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌زگای په‌خش و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاندووه‌: بڕیار به‌ده‌سته‌كانی ئیسرائیل پێیان وایه‌ كه‌ دوای مه‌غریب، شانشینی عه‌مان، وڵاتێكی دیكه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیبلوماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كاته‌وه‌. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی …

زیاتر بخوێنەوە