سەرەتا / جیهان / فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کەسێکی نزیک لە ئێران لە نەجەف دەرچوو

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کەسێکی نزیک لە ئێران لە نەجەف دەرچوو

داگای تاوانەکانی شاری نەجەف بە نوسراو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ “حەمید حسێنی” کەسێکی ئاینی نزیک لە ئێران دەرکردووە، بە تۆمەتی “هەوڵی تیرۆرستی دژی ناوەندێک”.

حەمید حسێنی کەسایەتییەکی ئاینی شیعەی نزیک لە ئێرانە و هاوکات بەڕێوەبەری یەکێتی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنەکانی جیهانی ئیسلامیە، کە ناوەندێکی هاوکاری میدیایی نێوان ئێران و ئەو گروپانەیە نزیکن لە ئێرانەوە و لەناو عێراقدا کاردەکەن.

پێشتر هێرشکرابووە سەر نوسینگەی “ناوەندی ڕافیدەین بۆ گفتوگۆ RCD Forum “، ئەگەرچی هێرشەکە زیانی گیانی نەبوو، بەڵام زیانی زۆر بەر نوسینگەکە کەوت.

حەمید حسێنی، سەرۆکی یەکێتی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنە ئیسلامییەکان لە عێراق، پێشتر لە شاری قومی ئێرانەوە، ڕایگەیاندبوو، “هیچ هاوکێشەیەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکەدا بەبێ بوونی ئێران ئەستەمە و ئەگەریش بەبێ ئێران هەر هەنگاوێک بنرێت، دڵنیابن سەرناگرێت”.

بەپەلە

کۆشکی سپی دوایین زانیاری له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی بایدن ئاشكرا ده‌كات

وتەبێژی کۆشکی سپی رایگه‌یاند، جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئەمریکا توشی ئەوجۆرەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .