
سه‌یفولئیسلام قه‌زافی، کوڕی موعەممەر قەزافی، سه‌رۆكی کۆچ‌کردوی لیبیا دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی کاندیدبونی بۆ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی داوای له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی کرد بەردەوامبن لە وەرگرتنی کارتی هەڵبژاردن.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی روسیا توده‌ی، سه‌یفولئیسلام قه‌زافی له په‌یامێكدا بۆ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندوه، “به‌بێ دودڵی ده‌بێت هەمومان درێژە بە پڕۆسەی وەرگرتنی کارتەکانی هەڵبژاردن بدەن”
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی لیبیا لە بڕیارێکدا رایگەیاندوه، کە سەیفولئیسلام قەزافی شیاوی خۆکاندیکردن نییە لەهەڵبژاردنی داهاتوی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە کە بڕیارە لە مانگی کانونی یەکەمدا به‌ڕێوه‌بچێت.
میدیاکانی لیبیا له‌زاری سەرچاوە ئاگادارەکانه‌وه بڵاویانكرده‌وه، مەیلێک هەیە بۆ رەتکردنەوەی کاندیدکردنی سەیفولئیسلام قەزافی و نوری بۆشمین و محەمەد شەریف و بەشیر ساڵح بەهۆکاری یاسایی و حوکمەکانی پێش‌و.