
ئەو گفتوگۆیانەی کە لە نێوان وڵاتانی ڕۆژئاوا 4+1دا و ئێران هەیە کە دوێنێ دەستی پێکردووە، تا ئێستا پێشکەوتنی ئەوتۆی بەخۆوە نەبینیووە، ئەمریکاش بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەشداری لەو وتووێژانە دەکات.
ڕۆبێرت مالی لە لێدوانەکەیدا هانی ئێران دەدات بۆ ئەوەی دانووستانی ڕاستەوخۆ قەبووڵ بکەن، لەمبارەیەوەش گوتی: ئەگەر ئێران جددی بێت و بەو ڕۆحییەتە بگەڕێتەوە بۆ دانووستان ئەوا ئەمریکاش بە هەمان شێوە دەبێت و دەتوانین بە خێرایی ڕێککەوتنەکە تەواوبکەین.
حوسێن ئەمیر عەبدولهەیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەرامبەردا گوتی: وڵاتەکەی جددیە بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنێکی ڤییەنا و لەسەر ئەو بنەمایە هەڵسوکەوت بکات، بەڵام پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایا ڕۆژئاوا ئامادەیە گەمارۆ لەسەر ئێران هەڵبگرێت؟
هەروەها بڕیارە ئەمڕۆ هەینی شاندەکان تاوتوێی گەمارۆکانی سەر ئێران و گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ساڵی 2015 بکەن.