تۆڕی هه‌واڵی BBC ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكردوه، دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ئه‌مریكا داوایه‌كی دۆناڵد تره‌مپی بۆ رێگریكردن له لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كانی (كانونی دوه‌م/1)ی 2021 و وه‌ستاندنی كاره‌كانی لیژنه‌كه ره‌تكردوه‌ته‌وه كه داوایكردبو، پێداچونه‌وه به به‌ڵگه و تۆماره ده‌نگییه‌كانی ئه‌و ڕۆژه‌ی كۆشكی سپی‌دا نه‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی نه‌بێته ڕێگایه‌ك بۆ ده‌ستكه‌وتنی به‌ڵگه‌ی دیكه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، تره‌مپ مشتومڕی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دادگا كردوه كه ڕابردوی خۆی و ته‌واوی به‌ڵگه‌كانی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌وه له جێگایه‌ك پارێزراون كه ده‌بێت وه‌ك هه‌ر سه‌رۆكێكی دیكه پارێزگاری له‌و به‌ڵگانه بكات، له‌به‌رمبه‌ریشدا، جۆ بایدن هه‌مو ده‌سه‌ڵاتێكی به لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه داوه تا لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆیان به‌بێ هیچ وه‌ستانێك ئه‌نجامبده‌ن.
هه‌روه‌ها، بۆ چه‌سپاندنی یاسا و ده‌سه‌ڵاتی دادگا، سێ دادوه‌ر له دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه ئه‌مریكا له ناوچه‌ی كۆڵمبیای سه‌ر به‌واشنتنی پایته‌خت رایانگه‌یاند،”ئه‌و به‌ڵگانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ خستویه‌ته به‌رده‌ستی دادگاكه‌مان، بنه‌مایه‌كی یاساییان نییه و ناتوانن گه‌ره‌نتی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بكه‌ین و بۆیه ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه”.