نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حکومەتی ھەرێمی کوردستان قەرزەکانی لە کۆمپانیاکان وەردەگرێتەوە

حکومەتی ھەرێمی کوردستان قەرزەکانی لە کۆمپانیاکان وەردەگرێتەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: تەنها لە وەزارەتەکەیان، 49 کۆمپانیا بەپێی یاسا ئاگادارکراونەتەوە پابەندی پێدانی لایەنی دارایی بن کە 15  لەم کۆمپانیایانە دۆسیەکانیان ڕەوانەی دادگە کراوە و 21 کۆمپانیاش قەرزەکانیان داوە بە خەزێنەی گشتی، هەروەها لەکۆی 15 کەیس لە دادگەدا، 8 لەو کەیسانەی لەبەرژەوەندی وەزارەت تەواو بووە، وە نوێنەرە یاساییەکانیان بەردەوامن و کار لەسەر کەیسەکانی تریش دەکەن.

ڕاشیگەیاند: نزیکەی 6 ملیار دینار بۆ خەزێنەی گشتی گەڕێنراوەتەوە، تەنها لەهەفتەی ڕابردوودا، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەیسێکی یاسایی بردۆتەوە بە گوژمەی 2.3 ملیار دینار کە دەبێت بەمزووانە بگەرێنرێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.

هەروەها ڕایگەیاند: 3 کۆمپانیا هەڵوەشێنراوتەوە و کۆتایی بە گرێبەستەکانیان هاتووە بەهۆی پابەندنەبوونیان بە یاسا و ڕێنماییەکان، گڕێبەستەکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ دامەزراوەکانی حکوومەت پێداچوونەوەی پێداکراوە و تێچووی کەمکراوەتەوە بۆ نزیکەیی 2 ملیار دینار لە ساڵێکدا، توانای ئینتەرنێت زیادکراوە بەڕێژەی 40٪، هەروەها گەرەنتی کراوە کە تەواوی پڕۆژەکە لەلایەن حکوومەتەوە خاوەنداریەتی بکرێت لە دوای بەکۆتا هاتنی گرێبەستەکە.

لە درێژەی ڕاگەیانراوەکەیان ئاماژە بەوە کراوە کە ” پێداچوونەوەی یاسایی بۆ دۆسیەی 5 هەزار و 112 فەرمانبەر کراوە لە وەزارەت، دۆخی کارگێریان بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی چاکسازی رێکخراوەتەوە، دەرەنجام 50 ملیۆن و 748 هەزار و 750 دینار مانگانە بۆ خەزێنە گەڕێنڕاوەتەوە، هەروەها 22  گرێبەست لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری پێداچوونەوەی بۆ کراوە و 12 گرێبەست کۆتایی پێ هێنراوە بەپێی یاسا، وە 10 گرێبەست هەموارکراوەتەوە، بەمەش قەبارەیەکی دارایی گەورە بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕاوەتەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژە بەوەش دەکات کە بە پاڵپشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک چاکسازی تر لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن و وەزارەتەکانی دیکە کاری جددی و بەردەوامیان لەسەر دەکرێت.

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *