نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / چیدیکە پێویستیت بە بەکارهێنانی چاویلکە نابێت

چیدیکە پێویستیت بە بەکارهێنانی چاویلکە نابێت

فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی رەزامەندی دەربڕی لەسەر بەکارھێنانی قەترەی چاو کە بە “Vuity” ناسراوە و بەمەش ئەوانەی کێشەی ناڕوونییان ھەیە لە بینیندا پێویستیان بە بەکارھێنانی چاویلکە نابێت.

ماڵپەڕی سی بی ئێس نیوزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بەکارھێنانی قەترەی چاو کە بە “Vuity” ناسراوە و بەمەش ئەوانەی کێشەی ناڕوونییان ھەیە لە بینیندا کەبە “کورتبینی پیری” ناسراوە پێویستیان بە بەکارھێنانی چاویلکە نابێت.

تونی رایت یەکێک لەو ٧٥٠ بەشداربووەی تاقیکردنەوەی کلینکی قەترەکەی ئەنجامداوە بە ماڵپەڕی سی بی ئێس نیوزی ئەمریکی راگەیاند، “ئەم قەترەیە ژیان دەگۆڕێت”. ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەو پێشتر بەردەوام ناچاربووە چاویلکە بەکاربھێنێت.بەگوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی سی بی ئێس نیوزی ئەمریکی زۆرینەی ھاوڵاتییانی ئەمریکی کاتێک دەگەنە تەمەنی ٤٠ ساڵ و بەرەو ژوورتر کێشەی کەم بینییان دەبێت، دوای پەسەند کردنی بەکارھێنانی قەترەکە زیتر لە ١٢٨ ملیۆن ھاوڵاتی ئەو وڵاتە چیدیکە پێویستیان بە بەکارھێنانی چاویلکە نابێت.ھەر بەگوێرەی راپۆرتەکەی ماڵپەڕی سی بی ئێس نیوز، بەکارھێنانی قەترەی “Vuity”، کە فەرمانگەی خۆراک  ودەرمانی ئەمریکی لە مانگی تشرینی یەکەمدا رەزامەندی لەسەر بەکارھێنانی دەربڕی، پێویستی بە ١٥ خولەک ھەیە تا کاریگەرییەکەی دەربکەوێت و دواتر بۆ ماوەی ٦ – ١٠ کاتژمێر پێویست ناکات چاویلکە بەکار بھێنرێت.لەلایەن خۆیەوە جۆرج وارینج یەکێک لە ئامادەکاران توێژینەوەکە و سەرپەرشتیارانی تاقیکردنەوە کلینیکییەکە باسی لەوەکرد، یەک دڵۆپ لە قەترەکە توانای سروشتی ھەیە لەسەر چاو و دەتوانێت گلێنەی چاو بچوک بکاتەوە بەمەش قوڵایی سەرنج خستنە سەر شتەکان بەھێزتردەکات و باشتر شتە سروشتییەکان دەبینێت

بەپەلە

سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *